گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو: پشتیوانی بارزانی دەكەین بۆ دەرهێنانی پێشمەرگە لەدەستی حیزب
نوچەنێت.هه‌ولێر:
هه‌رسێ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دەرهێنانی لەدەستی حیزب ده‌رده‌بڕن.
هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ده‌ڵێن:ئه‌وان پشتیوانی خۆیان بۆ نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به یه‌كخستنه‌وه‌و دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری پیشه‌یی‌و حكومی‌و قه‌ده‌غه‌كردنی حزبایه‌تی له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه، ده‌رده‌بڕن.
ەخت لەوەشدەكەنەوە:راسپارده‌كانی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه،هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ یاسا‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و خزمه‌ت به تۆكمه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات، هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی دامه‌زراوه‌ی‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی له سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمه‌كه‌مان.
ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەیە:
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی ( گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) له په‌رله‌مانی كوردستان
ئێمه به‌م به‌یاننامه‌یه پشتیوانی خۆمان بۆ نامه‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به یه‌كخستنه‌وه و دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری پیشه‌یی و حكومی و قه‌ده‌غه‌كردنی حزبایه‌تی له ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌رده‌بڕین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی‌تر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی نامه‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم، هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و خزمه‌ت به توكمه‌بونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی له سیسته‌می حكومڕانی وه‌ڵاته‌كه‌مان.
فراكسیۆنی گۆڕان فراكسیۆنی یه‌كگرتو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
29/12/2014