له پهرلهمان ئیمزا بۆ سهندنهوهی پاسپۆرتی بیانی لە بهرپرسان كۆدهكرێتهوه
نوچە.نیت.knn
بەپێی لێدوانی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئێستادا لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ سەندنەوەی رەگەزنامە و پاسپۆرتی وڵاتانی بیانی لە خاوەن پۆستە سیادییەكان كۆدەكرێتەوە.
دوای ئەوەی بەپێی مادەی 18ی دەستووری عێراق، سەرۆك كۆماری عێراق د. فوئاد مەعسود دوێنێ ناسنامە بەریتانییەكەی داییەوە ئەو وڵاتە، ئێستا لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران واژوو كۆدەكرێتەوە بۆئەوەی خاوەنی پۆستە سیادییەكان دەستبەرداری رەگەزنامە و پاسپۆرتی وڵاتانی بیانی بن كە لە ساڵانی رابردوو پێیاندراوە.
لەم بارییەوە بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نیازی ئۆغلۆ ئاشكرایكرد كه لە ئەنجومەنی نوێنەران دەست بە كۆكردنەوەی واژووی ئەندامانی ئەنجومەن كراوە بۆئهوهی سەندنەوه و دەستبەردرابوونی رەگەزنامە و پاسپۆرتی بیانی لە خاوەن پۆستە سیادییەكان، بكرێت بە یاسا.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئۆغلۆ روونیكردەوە كه بەكۆكردنەوەی وژاووی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكاییەتی ئەنجومەن، دەستبەرداربوون لە رەگەزنامە و پاسپۆرتی بیانی لهلایهن خاوەن پۆستە سیادییەكانهوه، دەكات بە یاسا لەناویشیاندا سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی كە رەگەنامەی بەریتانی هەیە.
لە مادەی 18 لە برگەی چواری دەستووری عێراقدا هاتووە، هەر كەسێكی عێراقی كە پۆستە سیادییەكان دەگرێتە دەست، نابێت هەڵگری رەگەزنامە یان پاسپۆرتی بیانی بێت.
بڕیاردەركەی ئەنجومەنی نوێنەران ههروهها وتی: “هیچ شیاو نییە بەرپرسێكی عێراقی پۆستی سیادی وهرگرێت و هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانی بێت، چونكە ئەوە لەگەڵ یاسا و دەستووری عێراق ناگونجێت”.
ئەو بەرپرسانە كە هەڵگری رەگەزنامەی بیانیین و پۆستە سیادییەكانیشیان گرتووەتە دەست برتیین لە (حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیران، هوشیار زێباری وەزیری دارایی، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە) كه خاوهنی رەگەزنامەی بەریتانیین.
نیازی ئۆغلۆ بڕیارەكەی سەرۆك كۆمار د. فوئاد مەعسوم لە دانەوەی رەگەزنامەكەی بە وڵاتی بەریتانیا بە هەنگاوێكی گرنگ بە ئاراستەی جێبەجێكردنی بەندەكانی دەستووری عێراق لەقەڵەمدا.
ماوەییەك لهمهوبهر دەستەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، كه ژمارەیەك لە بەرپرسان كە بە دۆسیای گەندەڵی دارایی تۆمهتباركراون، بەهۆی ئەوەی هەڵگری رەگەزنامەی بیانیین ناتوانرێت دەستگیر بكرێن.