عه‌بادی: پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان مافێكی ده‌ستورییه
نوچە.نیت.knn
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، پێكهێنانی هه‌رێم مافێكی ده‌ستورییه‌و داواش ده‌كات ئاماده‌سازیی به‌په‌له بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت بۆ پارێزگاكان. رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدادیش به دادپه‌روه‌رانه ناوده‌بات.
به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری به‌سره كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بالاَی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له‌هه‌رێمێكدا رێكخراو له وته‌یه‌كیشدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، پێكهێنانی هه‌رێمی دیكه له‌عێراقدا مافێكی ده‌ستورییه‌و كه‌س ناتوانێت ڕێگریی لی َبكات، به‌لاَم ڕه‌چاوی كات و پێویستیی قۆناغه‌كه بكرێت.
عه‌بادی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی بوونی هاوسه‌نگی له‌نێوان لامه‌ركه‌زیه‌ت و مه‌ركه‌زیه‌تداو داواشی كرد ئاماده‌كاریی به‌په‌له بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت بۆ پارێزگاكان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌بێ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌توانرا نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه كراوه له‌نێوانیاندا ڕێگه خۆش بوه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و نه‌وتی كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی، له‌كاتێكدا له ڕابردوودا هه‌رێم له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی گشتیی بردوه‌و نه‌وتیشی هه‌نارده نه‌كردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر زیادكردنێك له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا، له هه‌رێم و كه‌ركوكه‌وه داهاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.