سەدان هەزار سوننە بۆ شەڕ لەدژی داعش ناونوس كراوون

0
مەهدی سمێدعی

مەهدی سمێدعی

سەدان هەزار سوننە بۆ شەڕ لەدژی داعش ناونوس كراوون

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

دەزگای فەتوای ئەهلی سوننە ئاشكرای دەكات زیاتر لە 300 هەزار خۆبەخشی سوننە بە مەبەستی جەنگان لەدژی داعش خۆیان ناونوس كردووە.
مەهدی سمێدعی سەرۆكی دەستەی فەتوای سوننەكان لە لێدوانێكیدا كە سی ئێن ئێن بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت زیاتر لە 357 هەزار سوننە خۆیان ناونووسكردووە و ئامادەن بچنە بەرەی شەڕی دژی داعش.
بە وتەی سمێدعی ئەو هەڵوێستەی خەڵكی سوننە دوای فەتوایەكی “دەستەی فەتوای ئەهلی سوننە” بووە بە مەبەستی بەرگری كردن لە دانیشتوانی سوننەی عێراق لەدەستی داعش.
بەڵام شمێدعی دەڵێت تا ئێستا حكومەتی عێراق پابەند نەبووە بە بەڵێنەكانی سەبارەت بە پێدانی چەك و مەشقكردن بەو سوننانەی ئامادەن دژی داعش بجەنگێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com