
نوچه نێت
له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گونان له پاره‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ” ده‌بێت ئه‌و داراییه رێكبخرێته‌وه‌و به‌فیعلیی دارایی گشتیی یه‌كێتیی بێت”.
له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه حامید حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان باس له دارایی یه‌كێتی ده‌كات و به په‌رش و بڵاو وه‌سفی ده‌كات ده‌ڵێ”ئێمه په‌رش‌و بڵاوییه‌ك له‌دارایی یه‌كێتییدا ده‌بینین‌و ده‌بێت رێكبخرێته‌وه، ئێمه كاتی خۆی جه‌نابی مام جه‌لال پێیوتین داراییه‌كانمان له‌كوێیه، له‌حزوری فیعلیی مام جه‌لالدا ئێمه هیچ قسه‌یه‌كمان نییه‌و هیچ كاتێك وه‌زعی یه‌كێتیی‌و كادره‌كانی خراپ نه‌بوه‌و مه‌كته‌ب‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌وه‌نده بێ دارایی نه‌بوون” دواتریش هه‌ر له باره‌ی دارایی یه‌كێتی ده‌ڵێ” به‌ڵام ئێستا قسه‌مان هه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌و داراییه رێكبخرێته‌وه‌و به‌فیعلیی دارایی گشتیی یه‌كێتیی بێت‌و ژیان‌و گوزه‌رانی یه‌كێتیی‌و ئۆرگانه‌كانی باش بكرێت‌و پرنسیپێكیش دابنرێت بۆ دابه‌شكردنی ئیمتیازات به‌سه‌ر هه‌ڤاڵاندا نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لائی شه‌خسیی‌و ده‌سته‌گه‌ریی”.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گومان ده‌خاته‌سه‌ردارایی حزبه‌كه‌ی
0
Share.