
نوچه نێت
له‌نامه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت وینستۆن چه‌رچڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نیازی ئیسلامبوونی هه‌بووه و بۆیه یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تكای لێ ده‌كات نه‌بێته ئیسلام.
رۆژنامه‌ی ئیندپێندتی به‌ریتانی نامه‌یه‌كی بڵاوكرۆدته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1907 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا وینستۆن چه‌رچل نوسراوه و بۆ چه‌رچل ره‌وانه كردووه. له‌نامه‌كه‌دا هاتووه” تكایه مه‌به به ئیسلام . تێبینی ئه‌وه‌م كردووه مه‌یلت به‌لای رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌یه. ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت هه‌یه وه‌ك پاشا‌كان بیت”. هه‌روه‌ها له‌نامه‌كه‌ش هاتووه” ئێستا نزیكی له ئیسلام، چوونه سه‌ر ئه‌و ئایینه بۆ تۆ ئاسانتره له‌وه‌ی دژایه‌تی بكه‌ی. ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سێك نووسراوه به‌ناوی ویندۆلین پیرتی كه دواتر ده‌بێت براژنی چه‌رچل. وه‌ك ناسراوه چه‌رچل زۆر سه‌رسام بووه به كولتووری رۆژهه‌لات و ماوه‌یه‌كیش له‌سودان بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا نیازی ئیسلام بوونی هه‌بوو
0
Share.