له‌باره‌ی داگیركردنی موسڵ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 100 به‌رپرس ده‌كرێت
نوچه نێت
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بریار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی لێكۆڵێنه‌وه بدات له‌سه‌ر داگیركردنی موسڵ و 100 به‌رپرسیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایان كردووه، ئه‌وان له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئیمزا له‌سه‌ر بریاری ده‌ستپێكردنی كاری ئه‌و لیژنه‌یه بكات كه بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی داگیركردنی موسڵ دانراوه. ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ئاشكرایان كردووه كه 100 به‌رپرس له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌وان ناوی كه‌سه‌كانیان ده‌ستنیشان نه‌كردووه. به‌ڵام رۆزنامه‌ی مه‌دای عێراقی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له‌وانه وه‌زیری به‌رگری پێشوو به‌وه‌كاڵه‌ت سه‌عدون دلیمی و عه‌دنان ئه‌سه‌دی بریكاری پێشووی وه‌زیری ناوخۆ. ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی عه‌سكه‌ری و ئیداری و ئه‌منی. كه له‌نێویشیان دا كورد هه‌یه. هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بۆ هه‌مان مه‌به‌ست قسه‌ی بۆ مه‌دا كردووه و وتویه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه به‌شێك له زانیاریییه‌كانی له‌لایه‌نی كوردی وه‌رده‌گرێت.
له‌باره‌ی موسڵ:لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 100 به‌رپرس ده‌كرێت هه‌ندێكیان كوردن
0
Share.