
نوچه نێت، هه‌ولێر
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كڕینی ئۆتۆمبیلێك رۆژنامه‌نووسێك چه‌ند سه‌رنجێك له لاپه‌ره‌كه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی له‌سه‌رنجه‌كان هاتووه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌مرۆ رۆژنامه‌نووس تۆمار ده‌كات.
له‌لێدوانێكی دا بۆ نوچه نێت هێمن مامه‌ند وتی” له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵێنه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كراوه گوایه عه‌زیمه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی گۆڕان كه ناسراوه ئیڤار سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووم” هێمن ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه جیا له‌كاری رۆژنامه‌وانی له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌فیسبووك سه‌رنج و كۆمێنتی خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كڕینی ئۆتۆمبیلی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان نووسیوه و نكۆڵیشی له‌وه نه‌كرد كه ناوی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی بردووه. وتیشی” من ئاماده‌م ده‌چمه به‌ردادگا و به‌لامه‌وه ئاساییه”.
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌سه‌ر كۆمێنت سكاڵا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسێك تۆمار ده‌كات
0
Share.