نوچه نێت
په‌رله‌مانتارێك له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان تۆمه‌تبار ده‌كات له‌وه‌ی بالۆن له‌و شوێنانه ده‌خه‌نه خواره‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دایه.
ماجد غه‌راوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان گرت له‌وه‌ی باڵۆن چه‌ك له‌و شوێنانه ده‌خه‌نه خواره‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دایه. ماجد پێیوایه ئه‌مه مانای هاوكاریكردنی داعشه له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه. ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌شڵێ” ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه باس ده‌كرێت پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یه كه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوده‌كرێنه‌وه”. ئه‌و هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ی دا نموونه‌ی خستنی باڵۆنه‌كه‌ی ناوچه نێوان به‌له‌د و زلوعیه ده‌هێنێته‌وه”.
