
نوچه، نێت
نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ” له توانا دابێت بۆ پاراستنی كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ده‌كه‌ین”.
نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی بینینی جۆن مه‌ككه‌ین باس له پاراستنی كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ده‌كات ئه‌وانه‌ی روویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی “دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییانه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچی له توانادا بێت پێشكه‌شیان ده‌كات” به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ” بێگومان هه‌رێمی كوردستان چ له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، چ له ڕووی مرۆییه‌وه، پێویستی به هاوكاریی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی دیاری خۆی بگێڕێت”.
نێچيرڤان بارزانی: هه‌رچی له توانا دابێت بۆ پاراستنی كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان ده‌كه‌ین
0
Share.