دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ركرد
نوچەنێت.خه‌ندان:
ئه‌مڕۆ مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی “كاوه گه‌رمیانی” چووه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار، دادوه‌ریش بڕیاری راگرتنی بۆ ده‌ركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌ندان، ئه‌مڕۆ مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چووه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه فه‌رمانی راگرتنی بۆ سه‌نگاوی ده‌ركردووه.
له‌كاتی رۆشتنیدا بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر، به پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی پێشووه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به بێ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت، رۆشتووه‌ته دادگا.
له شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2013 رۆژنامه‌نووس “كاوه گه‌رمیانی” له ناو ماڵی باوكی‌دا درایه به‌ر گوللـه و كوژرا، دواتر ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی درێژكرا به‌و پێیه‌ی پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو، پاشان له‌لایه‌ن ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركران، دوای لێكۆڵینه‌وه كه‌سێك دانی به‌تاوانه‌كه‌دا نا و حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، دادگا له‌و دۆسێیه‌ی كه پێشتر مه‌حمود سه‌نگاوی ئازادكردبوو، دوای ته‌میزكردنه‌وه‌ی جارێكی تر فه‌رمانی راگرتنی بۆ ئه‌و به‌رپرسه ده‌ركرد.