ئه‌رسه‌لان باییز: كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌رده‌وامن و نا‌بێـت نه‌عامه ئاسا خۆمانی لێ بێده‌نگ بكه‌ین 
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێـت كێشه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وامن نا‌بێـت نه‌عامه ئاسا خۆیان لێ بێده‌نگ بكه‌ن.
ئه‌رسه‌لان باییز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ زمانحاڵی حزبه‌كه‌ی بەناونیسانی(یه‌كێتی، ماڵی هه‌موان بۆ هه‌موان)بڵاویكردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، هیچ كات یه‌كێتی گیرۆده‌ی ده‌ستی كێشه‌ی ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی نه‌بووه به‌ڵكو گیرۆده‌ی ئه‌و كێشانه بووه كه له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یدان.
ناوبراو دەشڵێت: بەه‌داخه‌وه له غیابی مام جه‌لالدا، كادیر‌و هه‌ڤاڵان به‌وهیواو ئاواته‌ی خۆیان نه‌گه‌یشتن. له بری هیواكانیان ئه‌مڕۆ بێ خوایشتی خۆیان به كێشه ناوخۆییه‌كانه‌وه سه‌ر قاڵن.
ئه‌رسه‌لان باییز،ماوەیەكە لەوتارەكانی رەخنەی توند لەحیزبەكەی دەگرێت و لەبەشێكی تری وتارەكەی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كێشه‌كانیان له ئێستادا ئه‌وه‌نده گه‌وره نین مایه‌ی چاره‌سه‌ركردن نه‌بن هه‌ربۆیه ناكرێت نه‌عامه ئاسا خۆیان بێده‌نگ بكه‌ن له ئاستیاندا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی داوا له‌سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانی ناوحزبه‌كه‌ی ده‌كات له ئاست لێپرسراوێتیدا بن و هه‌وڵی یه‌كریزی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ناوخۆییه‌كانیان بده‌ن.