ناوهڕۆكی كۆبونهوهكهی نێوان بارزانی و جۆن مەککەین
نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جۆن مەککەین كۆبونەوەو باسکردنی چۆنییەتیی هەماهەنگیی زیاتری پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و بارودۆخی شاری مووسڵ ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سوریا و ناوچەکە، تەورەی کۆبوونەوەکە بوون.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ شەممە 2٧ـی 12ـی 2014 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز جۆن مهككهین سیناتۆری كۆماریخوازهكانی ئەمەریکا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە جۆزێف پینینگتۆن کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار و ئەفسەری سوپای ئەمەریکا و لەگەڵیان كۆبۆوە“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی”لهم كۆبوونهوهیهدا کە بە ئامادەبوونی هەریەک لە مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەروەی هەرێم، بەڕێوە چوو،سەرەتاجۆن مهككهین خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێم ڕاگەیاند و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی بارزانی و هەرێمی کوردستان،لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا نیشان دا و ڕایگەیاند کە دەیەوێ پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان بکات بۆ شەهیدبوونی ئەو پیاوە ئازایانەی پێشمەرگە کە لەم شەڕەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە“.
هەروەها جۆن مەککەین خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستپێکردنی سەرەتایەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا نیشان دا.
هەر بەپێ هەواڵەكە”هەر لە دیدارەکەدا مهككهین ڕایگەیاند کە لەبەر ئەوەی ئاگادارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی لەبەرەکانی شەڕە، بۆیە هاتووە لە نزیکەوە گوێ لە بۆچوون و سەرنجەکانی بارزانی بگرێت سەبارەت بە هەڵوێستی سیاسی و سەربازیی بەرەکانی شەڕ و پێداویستییەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا. جەختیشی لەوە کردەوە کە گەل و حکوومەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە هاوکاریی و پشتیوانییان بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمیژینەی نێوان هەردوو گەلی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە“.
لە بەرانبەردا بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی ئەمەریکا و دۆستان و هێزی هاوپەیمانانی کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا پشتیوانی هەرێمی کوردستان بوون.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”بارزانی هۆکارەکانی پەیدابوون و گەشەکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کەوتنی موسڵ و پەلاماردانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیرۆریستانی بۆ شاندی میوان شی کردەوە. سەبارەت بە بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی شەڕ،بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە پێشمەرگە سەرکەوتنی زۆر گەورەی تۆمار کردووە و گورزی کەمەرشکێنیان لە تیرۆریستان داوە“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا،بارزانی ئاماژەی بە هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر جیهان کرد و ڕایگەیاند: تیرۆر هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر هەموو گەل و نەتەوە و دەوڵەتان و هەموولایەکیشی کردۆتە ئامانج، ئەو تیرۆریستانەش کە هاتوونەتە ڕیزی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕەگەزنامەی جۆراوجۆریان هەیە، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەشیان پێویستی بە هەماهەنگی و هەوڵی هەمەلایەنەی دەوڵەتان هەیە و پێویستە لەپاڵ ڕێکاری سەربازی، لە ڕووی فکری و وشک کردنی سەرچاوەی دارایی و ڕێگرتن لە پەیوەندییکردنی تیرۆریستان، دژایەتیی ئەو تیرۆریستانە بکرێت“.
هەروەها سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاند: دەبێ دەوڵەتان هەماهەنگییان هەبێ و لە قوڵایی مەترسییەکە تێ بگەن و نابێ هیچ دەوڵەت یان لایەنێک تیرۆر و تیرۆریستان وەک کارت بەکار بهێنێت و یاریی بەو کارتە بکات، چونکە تیرۆر ئاگرێکە هەمووان پێکەوە دەسووتێنێت.
هەر لە قسەکانیدا بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی شاری کۆبانێ کرد و سوپاسی ئەمەریکای کرد کە بە لێدانی تیرۆریستان، پشتیوانیی لە پێشمەرگە و شەڕڤانانی ئەوشارە دەکات.
باسکردنی چۆنییەتیی هەماهەنگیی زیاتری پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و بارودۆخی شاری مووسڵ ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سوریا و ناوچەکە، تەورەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.