ئەمریكا هێزێكی زەبەلاحی سەربازی لەسەر سنووری عێراق كوێت بڵاودەكاتەوە
نوچەنێت-ئەخبار عێراق
ویلایەتە یەكگرتووەكان هێزێكی زەبەلاحی سەربازی لە كوێت و لە نزیك سنوری عێراق بڵاوكردۆتەوە كە لە ئامادەسازیدان بۆ پەلاماردانی داعش.
هێزەكە 31 هەزار ئوتومبیلی سەربازی دژەمینیان تێدایە، جگە لە چەندین كەرەستەی ئەلیكترۆنی سەربازی و ئامێری دیكەی سەربازیی جۆراوجۆر.
بەگوێرەی سەرچاوە رۆژئاواییەكان ئەو كەرەستانە پێشووتر لە ئەفغانستان بوون و ئێستا ئەمریكا رەوانەی كوێتی كردوون تا بچنە عێراق و بە هاریكاری هێزی پێشمەرگە لە بەهاری داهتوو پەلاماری داعشی پێبدەن.