ئۆپۆزسیۆنی ئێران: حەوت هەزار ئێرانی لە عێراق دەجەنگن و دەستدرێژی دەكەنە سەر سوننەكان

0

iranئۆپۆزسیۆنی ئێران: حەوت هەزار ئێرانی لە عێراق دەجەنگن و دەستدرێژی دەكەنە سەر سوننەكان

نوچەنێت-خەبەر پرێس

بوونی ئێرانیەكان لە عێراق كە لە فەیلەقی قودسدا خۆی دەبینێتەوە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە تاراوگە توشی دڵەڕاوكێ‌ كردوە، لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە كە رۆژی هەینی دەریان كردوە ئۆپۆزسیۆنی ئێران مەترسی و دوودڵی خۆیان دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو پرۆسانەی فەیلەقی قودس لە عێراق ئەنجامیان دەدات، دووپاتیان كردوەتەوە كە ” ئامانجی فەیلەقی قودس كە ژمارەیان دەگاتە حەوت هەزار كەس دژایەتی كردنی داعش نیە بەڵكو بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئەو زیانانەیە كە دوای لابردنی مالكی بەر تاران كەوتوون”
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتوە ” كۆمەڵكوژی و راگواستن و لێسەندنەوەی موڵكایەتی و دەستدرێژی كردنە سەر عێراقیە سوننەكان لەلایەن پاسدارە ئێرانیەكانەوە ئاشتی و ئارامی ئەو ناوچانە دەخاتە مەترسییەوە.
جێگری دەستەی پشتیوانی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی رژێمی ئێران ، محمد حیجازی رایگەیاند تاران ئامادەیە شتومەك و چەك و تەقەمەنی زیاتر بدات بە عێراق بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com