پاسدارانی ئێران گەیشتنە سەر سنووری ئیسرائیل

0

pasdarپاسدارانی ئێران گەیشتنە سەر سنووری ئیسرائیل

نوچەنێت-ئۆرشەلیم پۆست

بەگوێرەی هەواڵی سایتی ئینتگلیزی زمانی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی، سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت كە پاسدارەكانیان گەیشتوونەتە سەر سنووری ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەو هەواڵە ئەكاونتی سوپای پاسداران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەندێك وێنەی سەربازانی ئێرانی بڵاوكردۆتەوە لەسەر سنووری لوبنان-ئیسرائیل و نووسیویەتی “سەبازانی سوپای پاسداران لەسەر سنووری فەلەستینی داگیركراو”.
ماڵپەڕی مێمری دەڵێت وێنەكان پێشووتر لە بلۆگێكی نزیك لە پاسداران بڵاوكگراوەتەوە و لە دەشتی بیقاعی خوارووی لوبنان گیراون و بەم ناونیشانە دانرابوون “ئَیمە بەرَیگاوەین…نزیك سنووری دایكی گەندەڵكاران، ئیسرائیلی نەفرەتی.. خودا بیكات بەم زوانە بەسەر لاشەكانیاندا هەنگاو دەنێین”.
وێنەكان لە 24ی ئۆكتۆبەری رابردوو گیراوون و لەلایەن ئەكاونتی توێتەری سوپای ئێران ئەپلۆد كراوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com