گۆڕان: له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه فشارێکی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بۆیان 
نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند،له خوله‌کانی ڕابردووی په‌رله‌مان دا ته‌خشان و په‌خشانێکی زۆر به پاره‌ی میله‌ته‌وه کراوه ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێل بۆ خه‌ڵک کڕاوه به‌دیاری ١٦ده‌فته‌ر دۆلار به ده‌یان که‌س وه‌ک قه‌رز دراوه‌و وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، فشارێکی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسینێکیدا کە لە په‌یجی تایبه‌تی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندوه هه‌رگیز”ئۆتۆمبێلی جوان و خانووی خۆش و زه‌وی باش قه‌زیه نه‌بوون بۆم، له‌بری ئه‌مانه خه‌ونی من کارکردن بووه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که ٢٣ ساڵه ئه‌م وڵاته وێران ده‌که‌ن
رونیشكردوه‌ته‌وه”سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی که به‌قیستیش ئۆتۆمبێلیان ناوێت که‌خۆم یه‌کیانم ئۆتۆمبێلم نه‌ویستوه، کارێکی زۆر گه‌وره‌یان نه‌کردووه شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه بێت،ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵی یان کفریان نه‌کردوه،چونکه ده‌بێت له‌م ماوه‌ی په‌رله‌مانتارن هه‌موو پاره‌که بده‌نه‌وه“
ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان دەشڵێت”له خوله‌کانی ڕابردوودا ته‌خشان و په‌خشانێکی زۆر به پاره‌ی میله‌ته‌وه کراوه ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی لێگزس بۆ خه‌ڵک کڕاوه به‌دیاری ١٦ده‌فته‌ر دۆلار به ده‌یان که‌س وه‌ک قه‌رز دراوه‌و وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، له ئاینده‌دا ته‌خشان و په‌خشان و گه‌نده‌ڵی به پاره‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌یسی دیکه ده‌ده‌مه دادگا“
عەلی حەمە ساڵح ئاشکراشیدەکات”کە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فشارێکی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و ئه‌ویش ده‌یوت ناکرێن له‌م قه‌یرانه‌دا ئۆتۆمبێل بکڕدرێت،به‌ڵام پاش زۆربوونی فشاره‌کان وتی: “ده‌یکڕم به‌ڵام پاش ته‌واوبوونی خوله‌که په‌رله‌مانتار ده‌بێت هه‌موو پاره‌که بدەنەوە،خودی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆخۆی ئۆتۆمبێلی ناوێت به‌م قیسته‌و ئه‌وه‌شی که ئێستا لایه‌تی موڵکی په‌رله‌مانه‌و پاش ته‌واوبوونی کاره‌که‌ی ده‌یداته‌وه په‌رله‌مان“
ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێت”پێشتر خه‌رجی ساڵێکی په‌رله‌مان ٤٠ ملیۆن دۆلار زیاتربووه بۆ کڕینی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه نزیکه‌ی ٤ ملیۆن دۆلاری ده‌وێت و هه‌ر هه‌موو پاره‌که‌ش له په‌رله‌مانتاران وه‌رده‌گیرێته‌وه، پێشتر حکومه‌تیش له‌یه‌ک ساڵدا ٥٠ ملیۆن دۆلاری به ئۆتۆمبێل ده‌دا“