بارزانی،پشتیوانی وەزیری پێشمەرگە ده‌كات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامەیەکی پشتیوانیی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كات و داوا ده‌كات، په‌له بكات له یه‌كخستن و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویان كردوه‌توه”مەسعود بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامەیەکی پشتیوانیی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كات و داوا ده‌كات، په‌له بكات له یه‌كخستن و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ده‌شڵێت: هه‌ر هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت،نایاساییه“.
بارزانی لە نامەیەکی حەوت خاڵیدا کە ئاڕاستەی مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه كه سه‌ر به‌زوبنه‌وه‌ی گۆڕانه،داوای لێ دەکات”هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستن و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خێراتربكات و هه‌رچی زوه هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاش بخاتەوە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه“.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئەوەشی ئاشكرای كردوە”بارزانی له‌نامه‌كه‌دا،دوپاتیكردۆته‌وه كه نابێت هیچ هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بمینێته‌وه، هه‌ر هێزێكی سه‌ربازییش ئه‌گه‌ر له روی ئیداری و دارایییه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌بێت، نایاساییه“.
خاڵێكی تری نامه‌كه‌ی بارزانی بریتیە لە قه‌ده‌غه‌كردن و بنه‌بڕكردنی كاری حیزبی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌داو له‌و توه‌وه پشتیوانیی ته‌واوی خۆی بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و هه‌نگاوه‌كانی دوپاتکردوەتەوە.
لای خۆشییەوە مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاندوە”به‌ڵێ نامه‌كه راسته‌و سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانن“.