یه‌كێتی: هاتنی لاریجانی بۆ سلێمانی به‌مه‌ستی بینینی تاڵه‌بانی بووه
یه‌كێتی له‌سه‌ر هاتنی لاریجانی بۆ سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری یه‌كێتی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران بۆ سلێمانی،له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی بڵاوی كردوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت:سه‌ردانی لاریجانی بۆ سلێمانی ته‌نیا بۆ لای سه‌رۆك تاڵه‌بانی بووه‌و په‌یامی ئێرانی بۆ یه‌كێتی پێنه‌بووه.
ڕۆژی هه‌ینی 26/12/2014 سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران بە یاوەریی شاندێكی پارلەمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و بەرپرسانی یەكێتی كۆبویەوە و دواتریش سه‌ردانی شاری هەولێری كرد و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن سەرۆكی پارلەمان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و ئیداریی هەرێم پێشوازی كرا و دواتریش شاندەكەی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ سەرۆكی پارلەمانی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبویه‌وه.
له‌به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی هاتووه”لاریجانی،سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی جه‌نابی مام جه‌لال، سه‌ردانی سلێمانی‌و باره‌گای فه‌خامه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد و د.به‌رهه‌م و له‌تیف شێخ عومه‌رو كۆمه‌ڵێك كادری پێشكه‌وتی یه‌كێتیی،له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا پێشوازیان لێ‌كرد، له‌ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لالیشدا،مه‌لا به‌ختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، عومه‌ر فه‌تاح و د. خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، پێشوازیان له لاریجانی و وه‌فدی باڵای یاوه‌ری كرد“.
یه‌كێتی ده‌ڵێت”له‌م رونكردنه‌وه‌یه‌دا، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا: كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی، له‌فڕۆكه‌خانه نه‌بووه‌و پێشوازیشی له لاریجانی نه‌كردووه‌و ته‌نها به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی لێكردووه و لاریجانی، ته‌نها بۆ سه‌ردانی فه‌خامه‌تی تاڵه‌بانی سه‌ردانی سلێمانی كردووه. دورو نزیك، په‌یامی ئێرانی بۆ یه‌كێتیی پێ نه‌بووه“.