داعش بە بەلەم هێرشدەکات

0

isis-wداعش بە بەلەم هێرشدەکات

نوچەنێت- ئەلعەرەبیە
بە یارمەتى هۆزە عەرەبیەکان سوپاى عیراق توانى چوار بەلەمى پڕ لە چەک و تەقەمەنى نغرۆ بکات کە 14 چەکدارى داعشیشى هەڵگرتبوو،لە چوارچێوەى بەرپەرچدانەوەى هێرشێکى چاوەڕوانکراوى داعش لە لایەکى رووبارى فورات و رۆژهەڵاتى رومادى.
فڕۆکەکانى هاوپەیمانانیش فڕینەکانى خۆیان لە زۆربەى ناوچەکانى موسڵ چڕ کردۆتەوە و پێنج شوێنى داعشیان لە نزیک موسڵ پێکاوە کە بوەتە هۆى کوژران و بریندار بوونى دەیان کەس زیانێکى زۆرى چەک و پێداویستى سەربازیان لێکەوتوە.
بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئەنبار لیوا کازم فەهداوى رایگەیاند، هێزى هاوبەشى سوپا و هۆزەکان سەرکەوتوو بوون لە گێڕانەوەى 14 گوند لە ناوچەى جەزیرەى بەغداى رۆژئاواى ئەنبار .
پێشوەچوونە مەیدانیەکان ئاماژە بە سەرکەوتنى هێزى هاوبەش دەکەن لە گێڕانەوەى گوندەکانى چواردەورى یەسربى باشورى سەلاحەددین،ئامادەکارى دەکەن بۆ بەرەوپێشچوون بەرەو ئەو ناوچانەى باکورى تکریت کە داعش داگیرى کردوون، هەروەک هێزە کوردیەکانیش کۆنتڕۆڵى باکور و ناوەڕاستى شەنگالیان کردوە و ئابڵوقەیان خستوەتە سەر داعش لە باشورى شارەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com