يەكێتی بۆ پارتی: پێش ئەوەی ئێران دۆستی ئێمە بێت دۆستی ئێوە بووە

0

يەكێتی بۆ پارتی: پێش ئەوەی ئێران دۆستی ئێمە بێت دۆستی ئێوە بووەBegard Talabany

نوچەنێت.تایبەت:

بەهۆی نزیكی لەیەكێتیەوە سەرۆكای پەرلەمانی ئێران سەرەتا سەردانی سلێمانی كرد و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت،پێش ئەوەی ئێران دۆستی یەكێتی بێت دۆستی پارتییە.

بەهۆی پەیوەندی نزیك و توندی لەگەڵ یەكێتی ئه‌مڕۆ 26-12-2014 عەلي‌ لاريجانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێش ئەوەی سەردانی هەولێر بكات،سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و بەرپرسانی یەكێتی كۆبویەوە.

لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەلێدوانێكی راستەوخۆ بۆ رووداو لەمیانەی ئامادەبوونیان لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پێشوازی كردن لە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران،وتی”پێش ئەوەی ئێران و سەرۆكی پەرلەمانەكەی دۆستی یەكێتی بن دۆستی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون“.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی”زۆر حاڵەتێكی سروشتییە یەكێتی نیشتیمانی وەكو حیزبێكی سیاسی پەیوەندی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دا باشبێت، گرنگ ئەوەیە ئەو پەیوەندییە بۆ بەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستان و كۆی سیاسەتی هەرێمی كوردستان بەكارهێنراوە نەك بۆ بەرژەوەندی تایبەتی حیزبی بەكاربهێنرێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com