پەرلەمانتارێکى عێراق: لە بودجەى 2015 دا جیاوازى زۆر کراوە لە نێوان کورد و عەرەبدا
نوچەنێت-سۆمەریە نیوز
عالیە نوسەیف ئەندامى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە پەرلەمانى عێراق رۆژى هەینى رایگەیاند ، لە بودجەى 2015 دا جیاوازى روون و ئاشکرا هەیە لە نێوان کورد و عەرەبدا، قورسایی کورتهێنان دەکەوێتە سەر شانى هاوڵاتى عەرەب بەڵام هاوڵاتى کورد بودجەى تەواوى خۆى پێدەدرێت.
هەروەها نوسەیف وتى :” بودجەى هەر وڵاتێک لە جیهاندا بیگرى پێویستە لەسەر بنەماى بەدیهێنانى دادپەروەرى لە نێوان گشت توێژەکان و هەلى یەکسان بۆ هەموان بنیات بنرێت، ئەمەش بەپێى دەستور دەبێت بۆ عێراقیەکانیش پەیڕەو بکرێت بەبێ رەچاو کردنى نەتەوە و ئاین و مەزهەب”
ئەوەشى وت کە:” هەر لە یەکەم چاوگێڕان بەناو بودجەى 2015 دا جیاوازى روون دەبینیت لەنێوان هاوڵاتى کورد و هاوڵاتى عەرەبدا” هە روەها وتى “هاوڵاتى عەرەب دەبێت لە داهاتى خۆى کورتهێنانى بودجە پڕ بکاتەوە کە بڕەکەى دەگاتە نزیکەى 25 ترلیۆن دینار لە رێگەى زیاد کردنى باج و کرێى مۆبایل و خزمەتگوزارى ئینتەرنێت ، لە کاتێکدا هاوڵاتى کورد بودجەى تەواوى پێدەدرێت”
هەروەها نوسەیف وتى “کورد لە پێشەکیدا ملیارێک و سەد هەزار دۆلار و 17% ى بودجە و لەگەڵ بودجەى پێشمەرگە و 2% ى بودجەى گەشەپێدانى هەرێمەکان ى هەیە” لەمەوە بۆت دەردەکەوێت کە کورد 16 ملیار دۆلار دەدات بە حکومەتى فیدرالى و 23 ملیار وەردەگرێت، کە جیاوازیەکەى 7 ملیارە، ئەمەش ماناى ئەوەیە هاوڵاتى کورد لە هەبەر هاوڵاتى کورددا لە نازو نیعمەتدا دەبێت”
نوسەیف دووپاتى کردەوە ” وەزارەتى دارایی و پلاندانان دەسەڵاتى زۆریان هەیە لە دانانى بودجەدا، ئێمەش لە دژى ئەو دەسەڵاتە نین بە مەرجێک لیژنەیەکى هاوبەش دروست بکرێت بۆ بەڕێوەبردنى دارایی ساڵ بە سەرۆکایەتى سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادى و بە ئەندامێتى ژمارەیەک لە پسپۆران و شارەزایان نەک تەنها ئەو دوو وەزارەتە دەسەڵاتیان هەبێت لە دانانى بودجەدا”
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران دانیشتنى دوێنێ پێنجشەممە 25/12/2014 ى تایبەت بە بودجەى هەڵگرت بۆ 7/1 ى ساڵى داهاتوو دواى تەواوکردنى خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى بودجە.