سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گەیشتە هەلێر
نوچەنێت.ههولێر:
سهرۆكی پهرلهمانی ئێران،دوای سەردانەكەی شاری سلێمانی،گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
دوای ئەوەی ئهمڕۆ 26-12-2014 عەلي لاريجانى سهرۆكی پهرلهمانی ئێران سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ تاڵەبانی و بەرپرسانی یەكێتی كۆبویەوەو كەمێك پێش ئێستاش گەشتە شاری هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لولایەن هەریەكە لە د.یوسف موحەممەد سەرۆكی پەرلەمانی كودستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لەوەزیرەكان پێشوازی لێكرا.
لاریجانی بەمەبەستی تاوتوێ كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو چۆنیەتی رووبەرووبونەوەی تیرۆرو چەند پرسێكی تر لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی پەرلەمان و حكومەت و سهرۆكی ههرێمی كوردستان كۆبێتەوە.