
نوچه نیت
كه‌سایه‌تی دیاری سوننه و وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق رافع عیساوی باس له‌وه ده‌كات كه سوننه لیژنه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ كورد و شیعه
دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می لایه‌نه‌كانی سوننه له هه‌ولێر رافع عیساوی ئه‌ندامی پێشووی قه‌واره‌ی مته‌حیدون و وه‌زیری پێشووی دارایی له‌دیمانه‌یه‌كدا باس له‌گرنگی كۆنگره‌ی سوننه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ” پاشماوه‌ی گروپی مالیكی ده‌یانویت په‌شێویی بۆ كۆنگره‌كه دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو” هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ئه‌وان لیژنه‌یه‌كی دانوستاندن پێكده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و شیعه دابنیشن. سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه ده‌ڵێ” هه‌موو لایه‌ك ده‌ستخۆشیان لێكردین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ش” سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران رافع عیساوی ده‌ڵێ” عه‌بادی ئیحراج ناكه‌ین سه‌ردانی ئێرانیش ده‌كه‌ین، پیوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران له‌شێوه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه”.
رافع عیساوی : لیژنه‌ی تایبه‌تمان ده‌بێت بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ كورد و شیعه
0
Share.