پەرلەمانی كوردستان زانكۆی كوردستانی لەژێر دەستی حكومەت دەرهێنا
نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌موار كردەوەو زانكۆی كوردستانی لەژێر دەستی حكومەت دەرهێنا كەپێشر سەر بەحكومەت بوو،خستیەوە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
په‌رله‌مانی كوردستان لە دانیشتنی ئه‌مڕۆ 24/12/2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره (10)ی ساڵی 2008، هه‌موار كردەوە.
له‌و باره‌یه‌وه ته‌لار له‌تیف،پەرلەمانتاری یەكێتی لە په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی وتوە” دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره 10 ی ساڵی 2008 بوو، كه ئه‌و ماده‌یه‌ش ماده‌ی 7 بوو كه یاساكه هه‌مواركرایه‌وه، به شێوازێك سه‌رجه‌م ئه‌و زانكۆ و ده‌سته‌و كۆلێج و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندایه به حكومی و ناحكومیه‌وه هه‌مووی له‌ژێر چه‌تری یاسای وازاره‌تی خوێندنی باڵادابن، له‌و زانكۆیانه‌ش كه جێگای گله‌یی و گازنده‌ی خوێندكاران بوو ئه‌ویش زانۆی كوردستان بوو،كه ئه‌ویش هاته‌وه ژێر چه‌تری یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا“.
ئەوپەرلەمانتارە تیشی: ئه‌وه‌ی جێی داخه له بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه كرا تایبه‌ت مه‌ندییه‌ك جارێكی‌تر بدرێته‌وه به حكومه‌ت واته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،له كاتێكدا كه پێویست ده‌كات ئێمه كاربكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا،نابێت ئێمه بڵێن نا دادپه‌روه‌ری له‌و ده‌زگاو ناوه‌ندی رۆشنبیرانه‌دا هه‌بێت و نا‌یه‌ڵین نایه‌كسانی له‌و یاسایه‌دا دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كرا ئه‌و نایه‌كسانی و نا دادپه‌روه‌ریه بوو كه له‌یاساكه‌دا جێیكرایه‌وه،به‌داخه‌وه بینیمان جگه له پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه پێدانی تایبه‌تمه‌ندی به زانكۆكان له رێگه‌ی رێنماییه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هیچیتر نه‌بوو“.