”دوا لەپەرلەمانى كوردستان كرا حكومه‌تێكی خۆجێی بۆ شه‌نگال دروست بكرێت“.
نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە راپۆرتێكدا كە له‌سه‌ر بارودۆخی شه‌نگال و ئێزییدییه‌كان لەپەرلەمانی كوردستان پێشكه‌شكرا و پەرلەمانتار و نوێنەری كوردانی ئێزیدی داواكرد حكومه‌تێكی خۆجێی بۆ شه‌نگال دروست بكرێت هیواشی خواست له‌ئاینده‌دا پرۆژه به‌پارێزگابوونی شه‌نگال بێنێته په‌رله‌مان و پشتگیری بۆ كۆبكاته‌وه.
بەپێ هەواڵی سایتی پەرلەمانی كوردستان،سه‌عات 03:45ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23/12/2014 لەبه‌شی دووه‌می دانیشتنی پەرلەمان،به‌سه‌رۆكایه‌تی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتێك ده‌رباره‌ی بارودۆخی شه‌نگال و ئاواره ئێزییدییه‌كان پێشكه‌شكرا.
شیخ شامۆ په‌رله‌مانتار و نوێنەری كوردانی ئێزیدی لە پەرلەمانی كوردستان،راپۆرتەكەی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خستەڕوو،له‌راپۆرته‌كه‌یدا،رایگه‌یاند:له‌كاتێكدا ئێمه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورستان روومان له‌ده‌ڤه‌ری زوممار كردبوو،له‌رۆژی 17/12/2014،كه هاوكات جه‌ژنی ئێزییدییه‌كان و رۆژی ئاڵای كوردستان و رۆژی جیهانی دایك بوو،موژده‌ی ئازادكردنی خه‌ڵك و كه‌س و كارمان له‌سه‌ر شاخی شه‌نگال و دواتریش موژده‌ی ئازادكردنه‌وه به‌شێك له‌شه‌نگا-مان بیست،ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ش له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا له‌رێگه‌ی هیممه‌ت و بازووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان-ه‌وه بوو.
شێخ شامۆ راشیگه‌یاند:پرۆسه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌مین به‌هاوكاری هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی خاكی كوردستان،بووه هۆی رزگاركردنی خه‌ڵكی ئاواره‌ی سه‌ر شاخی شه‌نگال و كه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س ده‌بوون.
نوێنەری كوردانی ئێزیدی لە پەرلەمانی كوردستان،له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا،داواشیكرد،حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رو رێكخراوی تایبه‌ته‌وه كار بكات بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی باوه‌رو متمانه لای ئه‌و ئاوارانه‌و چاره‌سه‌ركردنی گرفته ده‌روونییه‌كان و كێشه‌كانیان بۆ بكات له‌گه‌ڵا دامه‌زراندنی ده‌زگای تایبه‌ت به‌سه‌رژمێرییكردن و به‌ئاماركردنی قوربانیان و زه‌ره‌رو زیانه‌كان.
ه‌روه‌ها، شیخ شامۆ،داوایكرد حكومه‌تێكی خۆجێی بۆ شه‌نگال درووست بكرێت و هه‌روه‌ك هیواشی خواست له‌ئاینده‌دا پرۆژه به‌پارێزگابوونی شه‌نگال بێنێته په‌رله‌مان و پشتگیری بۆ كۆبكاته‌وه. هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌شیدا، داوایكرد حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌ر له‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێزییدییه‌كان ته‌رخان بكات كه به‌هۆی داگیركارییه‌كانی تیرۆریستانه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆرییان پێگه‌یشتووه.