توركیا 180 هه‌زار ئاواره‌ی كۆبانێ پشت گوێ ده‌خات .. له هه‌موو هاوكارییه‌ك بێبه‌ش كراون
نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا ئاواره‌كانی ناوچه‌ی ئاڤای توركیا كه زۆرترین ئاواره‌ی شاری كۆبانێی تێدایه له‌هاوكاریه مرۆییه‌كان بێبه‌ش كراون و به‌ژیانێكی ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
میشۆ ئه‌حمه‌د چالاكوانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندام له‌ڕێكخراوه خێرخوازیه‌كانی باكوری كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به سايتى فەرمی یەكێتی وتوە”له‌دوای ئاڵۆزیه‌كانی شاری كۆبانێ زیاتر له 190 هه‌زار ئاواره‌ی ئه‌و شاره روویان له ناوچه‌ی ئاڤا كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ژیانێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی توركیا هاوكاریه مرۆییه‌كان زۆر به‌كه‌م ته‌رخه‌می دابه‌ش ده‌كات“.
ناوبراو وتیشی”ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه هاوكاری مرۆیی ته‌نها به‌سه‌ر 10 هه‌زار ئاواره‌دا دابه‌ش ده‌كات و 180 هه‌زار ئاواره هیچ هاوكاریه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه“.
ەو چالاكوانە رونشیكرده‌وه كه”ئاواره‌كان بێ جێگه‌و په‌تانی و لێفه‌و به‌شێكی زۆریشیان خێمه‌یان نیه‌و له‌وپه‌ری مه‌ترسیدان به‌تایبه‌ت مناڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌كان به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رما زۆره‌ی ناوچه‌كه ناگرن و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه ته‌ندورستیه‌كان زۆر كه‌من و حكومه‌تی توركیا رێگری له‌رێكخراوه مرۆییه ئه‌وروپیه‌كان ده‌كات سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن“.