داعش هێزێكی گەورە بە ئاراستەی ئەم شارە دەجووڵێنێت

0

isis3داعش هێزێكی گەورە بە ئاراستەی ئەم شارە دەجووڵێنێت

نوچەنێت-كول عێراق

سێشەممە 23ی دیسەمبەر سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند هەمان رۆژ داعش پێنج تانكی دیكەی لە شارۆچكەی راوە لە پارێزگای راوە بە ئاراستەی شارۆچكەی حەدیسە جووڵاندووە وەك بەشێك لە هەوڵی چڕ و پڕی ئەو رێكخراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەكە و بەنداوەكەی كە لە ئەگەری تێكدانیدا بەشێكی زۆری بەغدا نقوم دەبێت.
بە وتەی سەرچاوەكە ئێوارەی سێشممە ئەو دەبابانە بە ئاراستەی حەدیسە و بەشێكن لەو ئامادەكارییەی چەند رۆژێكە داعش دەیكات بۆ كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەكە و بەنداوەكەی.
رۆژی دووشەممە 22ی دیسەمبەریش داعش 22 هەمەری گوللەنەبِری ئاراستەی هەمان شارۆچكە كردبوو. ئەوە جگە لەوەی ئەو رێكخراوە لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی شاۆچكەی (بەغدادی) نزیك رومادی دایە كە سەربازگەی زەبەلاحی عەینولئەسەدی لێیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com