دایكێكی كوبی وێنەی كوڕە سێ‌ ساڵانەكەی لەناو ڕیزەكانی داعشدا دەناسێتەوە

0

54998ceb601e9b04228b4582

نوچەنێت-روسیاتودەی

دایكێكی كوبی كە لە ئیتالیا دەژی وێنەی كوڕە سێ‌ ساڵانەكەی ناسیەوە لە نێوان ئەو وێنانەی كە وێبسایتەكانی داعشدا بڵاو كرابوونەوە.
لە وێنەكەدا منداڵێك دەردەكەوێت، كە ساڵێك زیاترە باوكە جیهادیەكەی لەگەڵ خۆی بردوویەتی، منداڵەكە جلێكی رەشی لەبەردایە كە جلی فەرمی داعشە و چەكێكی بەدەستەوەیە.
“لیدیا سولانا هیریرا” ئەو دایكە كوبیەیە كە قسەی بۆ رۆژنامەی “كورییری دیلا سیرا”ی ئیتالی كردوە و وتویەتی كوڕەكەی “اسماعیل میسیونوفیچ” لەلایەن “ئیسمار میسیونوڤیج”ی باوكیەوە لە ماڵەكەی براوەتە دەرەوە لە شاری بیلونۆی ناوچەی فینیتۆی باكوری ئیتالیا.
ئیسمار خەڵكی بۆسنەیە ، لەكاتی فڕاندنی منداڵەكەی لە هیریرا جیا بوەتەوە ، دایكی منداڵەكە دووپاتی كردەو كە ئیسمار كوڕەكەی لەگەڵ خۆی بردوە و چوە بۆ سوریا بۆ ناو ریزەكانی داعش.
دوای چەند مانگێك لە بردنی منداڵەكە، وێنەی تەرمی ئیسمار لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاو بۆوە، دوای ئەوەش وێنەی منداڵەكە لەگەڵ باوكی لەسەر ماڵپەڕەكانی سەر بە داعش بڵاوبوەوە.
هیریرا دەڵێت :” من هەموو رۆژێك نوێژ دەكەم بۆ ئەوەی كوڕەكەم بۆ بگەڕێتەوە، تەنها بیر لە كوڕەكەم دەكەمەوە، باوكی لە مانگی یانزەی ساڵی 2013 دا بردویەتی لە كاتێكدا من بۆ سەردانی خزمەكانم چوبومە كوبا،لە سەرەتادا گومانم لە بابەتەكە نەكرد چونكە باوكی راهاتبو بۆ سەردانی خێزانەكەی لەگەڵ خۆی دەیبرد بۆ بۆسنە و ئەڵمانیا، هیچ زانیارییەكم نەبوو لەسەر ئەوەی مێردەكەم كاری تیرۆرستی دەكات.
هیریرا ئەوەشی وتوە كە نامەی لەلایەن خزمەكانی مێردەكەیەوەپێدەگات و دڵنیای دەكەنەوە كە منداڵەكەی سەلامەتە.
دوا نامەش كە پێیگەیشتوە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بوو ،هاوڕێیەكی مێردەكەی بۆی ناردبو كە ئەویش لەناو ریزەكانی داعشە، دڵنیای كردبوەوە كە ئیسماعیل سەلامەتە.
ئێستا پۆلیسی لەناوبردنی تیرۆر لە ئیتالیا لە چۆنیەتی دیارنەمانی منداڵەكە دەكۆڵێتەوە، هەروەها شارەزایانیش پشكنین بۆ راستی و دروستی وێنەكە دەكەن كە بە روونی دیار نیە كەی گیراوە.
لەگەڵ ئەوەی هێشتا بە تەواوی دڵنیا نین ئەو منداڵەی ناو وێنەكە ئیسماعیلە یان نا، بەڵام ئەوەیان روون كردوەتەوە كە لێكچوونی زۆر هەیە لەنێوان دوا وێنەی منداڵەكە لەسەر وێبسایتەكانی داعش و ئەو وێنەیەی پێش بردنی گیراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com