مەسعود عەبدولخالق : مەلابەختیار نەك گوێ لێناگیرێت بەڵكو كیشەكە قوڵتر دەكاتەوە
نوچەنێت.تایبەت:
دوای ئەوەی لەوتارێكدا مەلا بەختیار باسی لەچاكسازی یەكێتی كرد، مەسعود عەبدولخالق نووسەر و چاودێری سیاسی دەڵێ” مەلا بەختیار خۆی تەرەفێكە لەكێشەكان و مەلابەختیار نەك گوێ لێناگیرێت بەڵكو كیشەكە قوڵتر دەكاتەوە”.
مەلا بەختیار،لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نيشتيمانى كوردستان لە وتارێكدا بەناونیشانی(پرۆژەو پرۆسەی ناوەوە و دەرەوەی یەكێتی)باس لەقۆناغەكانی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی دەكات و داوادەكات یەكێتی پرۆژەیەكی چاكسازیی هەمەلایەنە پەسەند بكات. ئەمەش لە كاتێكدایە كە بەڕای چاودێرانی سیاسی ئەو پیاوە لەناو یەكێتی قبوڵ نییە و سەیرە ئەو باس لە چاكساز و چاكتركردنی یەكێتی دەكات لە كاتێكدا خۆی بەشێكە لە كێشەكان. دواتريش نزیكایەتی مەلا بەختیار لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی وادەكات قسەكانی ئەو قبوڵ نەبێت و جێگای متمانە نەبێت لەناو یەكێتی.
لەوبارەیەوە مەسعود عەبدولخالق،چاودێری سیاسی، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت رایدەگەیەنێت”لەبەرئەوەی لەناو یەكێتی كێشەكە ئەسڵە و مەرج نییە ئیجابی بێت، بەڵام كێشەكە ئەوەیە كاتی خۆی كە یەكێتی دروست بووە لەسەر یاسای سێیەمی مادەی دیالیكتیك دروست بووە. ئەوان پێیان وابوو بەتایبەتی مەلا بەختیار هیچ كیانێك بێ كێشە و ناكۆكی گەشەناكات و پێیان وابوو گەشە لەوەدێت كەناكۆكی هەبێت،ئەوە وای كرد هەموان ناكۆك بن و كۆمەڵێك باڵ باڵێن دروست بن و كۆمەڵێك ئینشیقاقی گەورە روویدا لەسەرەتادا كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان بووە دووباڵ لە نێوان زیندانی و باڵێكی تر و لەنێوان عێراقچی و كوردستان،دوای حیزی شۆسیالیستی جیابۆوەو دواتریش ئاڵای شۆڕش جیابوەو و بەردەم یەكێتی خەڵكی لێجیابوەتەوە بەهۆی ئەو ناكۆكیانە“.
ئەو چاودێرە راشیگەیاند”ئەوانەی كە خاوانەی ئەو لێكجیابونەوانە بوون ئێستا گەیشتونەتە ترۆپكی دەسەڵات نەكێشەیان پێ چارەسەر دەكرێت و نەپڕۆژە،بەردەوامیش ئینشیقاق روودەدات“.
مەسعود عەبدولخالق جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە”پڕۆژەكەی مەلابەختیار نەك گوێ لێناگیرێت بەڵكو كیشەكە قوڵتر دەكاتەوە،ئەوانەی كە ئێسیتا بۆ یەكێتی دڵسۆزن و دەیانەوێت یەكێتی رزگاربكەن ئەو كەسانەنین كە لەسەر كردایەتین،بەڵكو كادیرەكانی ناوەندین،هەروەكو ئەوجارە تاڕادەیەك یەكێتی لەو قەیرانەی تێكەوتبوو لەهەڵبژاردن توانیان رزگاری بكەن كادیرەكانی ناوەند بوون،كە سەركردەكان لە رێزی پێشەوە دوركەوتنەوە ئەوجا سەركەوتنەكە روویدا“.
عەبدولخالق لە درێژەی لیدوانەكەی بۆ نوچەنێت وتیشی”لەبەر ئەوەی مەلا بەختیار تەڕەفێكی سەرەكیە لەكێشەكە، لەبەر ئەوەی یەكێتی ئێستا بەرەو ئاڕاستەی بنەماڵەیی رۆشتوە چونكە دوای ئەوەی یەكێتی دورستكرا ئەگەر بەیانی دامەزراندنەكە بخوێنیەوە دەبینی ئەو خاڵانەی پاساوە بۆ دروست بوونی یەكێتی بەجیا لە پارتی ئیستا هەر هەمووی لە خۆی هاتوەتەدی،ئێستا هەموو كادیرانی عەقڵمەندی ناوی یەكێتی هەست بەو مەترسیە دەكەن“.