وەزیری دەرەوەی ئیتالیا: توانای پێشمەرگە بۆ رزگاركردنی شنگال گرنگیەكی گەورەی هەیە
نێچیرڤان بارزانی : رێكەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ماوەی یەك ساڵە
نوچەنێت.ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ بارزانی رایگەیاند دەیانەوێت هاوكاری هەرێم بكەن و پیرۆزبایشی لە هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنی پێشمەرگە.
دوای ئەوەی بەمەبەستی پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەرێمى كوردستان لەجەنگی دژی داعش،سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە پاولۆ جێنتیلۆنی،وەزیری دەرەوەی ئیتاليا گەیشتە شارى هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتى هەرێمی كوردستان كۆبویەوە.
دواى كۆنەوەكەش بارزانی و پاولۆ لەكۆنگرەیەیەكی رۆژنامەوانی كەكەمێك لەمەوبەر سازیان كرد ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو.
لەسەرەتادا نێچیرڤان بارزانی وتی:ئیتالیا وەكو بەشێك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە دژی تیرۆرستانە یارمەتی هەرێمی كوردستانی داوە لە رووی تەقەمەنی و چەك و هاوكاری مرۆی و هاوكاری سەربازی ئێمەشی كردوە.
بازانی وتیشی:لەكۆبونەوەكە باسی هاوكارییەكانی ئیتالیمان كرد كە بۆ هەرێمی كوردستانی ناردوەو بەردەوامیش دەینێرێت و هەرێمی كوردستانیش سوپاسگوزاری ئەو هاوكاریانەیە.
لای خۆشیەوە پاولۆ جێنتیلۆنی،وەزیری دەرەوەی ئیتاليا وتی:پیرۆزبایمان لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنە سەربازیەی پێشمەرگە لەشنگال بەدەستی هێناوە و تیشی: توانای پێشمەرگە بۆ رزگاركردنی شنگار گرنگیەكی گەورەی هەیە.
راشیگەیاند:رۆژی یەك شەممە راهێنەرانی ئیتالیا راهێنان لەسەر چەكە پێشكەوتوەكان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن بۆ رووبەروبونەوەی باشتر لەگەڵ داعش.
رونیشكردەوە:كە لە كۆبونەوەكەیان لەگەڵ باسیان لەرەوشی ئاوارەكان كردوە كە هەریمی كوردستان لەخۆی گرتون و وتیشی:ئیتالیا بەرنامەی هەیە بۆ هاوكاری كردنی ئاوارەكان بەتایبەتی لەم وەزە كە زستان و سەرمایە.
جەختیشی لەوەكردەوە ئیتالیا دەیەوێت لەرووی ئابووری و كەلتوریش لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاربكات و هەماهەنگیمان پێكەوە هەبێت
لەوەڵامی پرسیارەكانیشەوە نێچیرڤان بارزانی وتی: رێكەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ماوەی یەك ساڵە.