وەزیری دەرەوەی ئیتالیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی كۆبویەوە
نوچەنێت.ههولێر:
بەمەبەستی پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەرێم، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا گەیشتە شارى هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆبویەوە بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمیش كۆببێتەوە.
بەمەبەستی پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەرێمى كوردستان لەجەنگی دژی داعش،سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە پاولۆ جێنتیلۆنی،وەزیری دەرەوەی ئیتاليا گەیشتە شارى هەولێر و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكراو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتى هەرێمی كوردستان كۆبویەوەو بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمى كوردستانيش كۆببێتەوە.
سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئیتاليا بۆ هەرێمی كوردستان دوای سەردانەكەی ئەلبێرت كۆندێرس وهزیرى دهرهوهى هۆڵهندا و شاندێكى یاوهرى و ’فێدێریكا مۆگێرینی’’ بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتیی ئهوررۆپا و شاندێكی یاوهری بۆ هەرێمی كوردستان و بەپێ رای چاودێرانیش هاتنی ئەو وەفدە باڵایانەی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان پێگەی هەرێم لەرووی سیاسییەوە بەهێزتر دەكات.