”داعش کچانی ئێزدی وەک کۆیلەی سێکسی بەکارهێناوە“

0

”داعش کچانی ئێزدی وەک کۆیلەی سێکسی بەکارهێناوە“045555v

نوچەنێت.سبەی:

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کردەوەکانی داعش بەرامبەر کچان و ژنانی ئێزدی بە “کۆیلایەتی سێکسی” ناودەبات کە لەدوای دەستبەسەراگرتنی شنگالەوە بەرامبەریان ئەنجامیانداوە.

لە راپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردوەتەوە،رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردوەتەوە و پشتی بەستوە بە ژمارەیەک شایەتحاڵ سەبارەت بە هەڵسوکەوت و پێشێلکارییەکانی داعش بەرامبەر بە کچان و ژنانی ئێزدی ئاشکرایکردوە: چەکدارانی داعش چەندین پێشێلکاریان بەرامبەر ئێزدیەکان ئەنجامداوە و ئەو هەڵسوکەوتانەشی بە “ئابڕوبەری کۆیلایەتی سێکسی” ناوبردوە و کە دژ بە سەدان کچ و ژن ئەنجامیانداوە و دوای ئەوەی وەکو کۆیلە و سەبایە مامەڵەیان لەگەڵ کردون و ژمارەیەکی زۆریان وەک دیاری بەخشیوەتە چەکدارەکانیان و بەزۆر ناچاریان کردون شویان پێبکەن و هەروەک ژمارەیەکی زۆریان ناچارکردون ئاینی خۆیان بۆ ئیسلام بگۆڕن.

راپۆرتەکە لەسەر زاری دۆناتێلا رۆڤێرا، گەورە راوێژکاری قەیرانەکان لە ئەمنستی بڵاویکردوەتەوە کە؛ سەدان کەس لە ژنان و کچانی ئێزیدی ژیانیان داڕوخاوە بەهۆی توندویژی و دەستدرێژی و بەکارهێنانی وەک کۆیلەی سێکسی لەکاتەی لای داعش دەستبەسەر بون.

رۆڤێرا، ئەو وتانەی پشت بەستوە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ زیاتر لە (40) کەس لەوانەى لای داعش دەستبەسەربون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لەو کەسانەی لەلایەن داعشەوە دەستبەسەرکراون منداڵ بون و تەمەنیان لەنێوان (14و15) ساڵیدابوە و بگرە لەو تەمەنە بچوکتریش بون و داعشی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئەو کچ و ژنانە وەک چەکێک بەکارهێناوە و ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە.

راپۆرتەکەی ئەمنستی ئاشکراشیکردوە: هەزاران ژن کە لە پەیڕەوانی ئاینی ئێزیدی بون دوای دەستبەسەراگرتنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، دەستبەسەر کراون لە مانگی ئابی ئەمساڵ و سەدان کوڕ و پیاوی ئێزدیش بە کۆمەڵ کوشتوە.

هەروەک لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە خۆکوشتنی کچێکی تەمەن (19) ساڵی دیکۆمێنت کردوە کە بەهۆی ترسی لە دەستدرێژیکردنە سەری خۆی کوشتوە.

هەروەک کچێکی دیکەی تەمەن (27) ساڵی ئێزدی لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن داعشەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کچێکی دیکەی ئێزدی بەناوی (رەندە) بۆ رێکخراوەکەی ئاشکراکردوە کە لەلایەن چەکدارێکی بەتەمەنی داعشەوە دوجار دەستدرێژی کراوەتە سەری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com