
نوچه نێت
رێكخراوی داعش وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێك تورك زمان بڵاوده‌كاته‌وه، گوایه به‌تۆمه‌تی كۆده‌تاكردن به‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ده‌ستگیركراون
له‌شریتێكی ڤیدیۆیی كه رێكخراوی داعش بڵاَوی كردۆته‌وه، گوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراو به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ویستویانه كۆده‌تا له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و رێكخراوه بكه‌ن و ئاژاوه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دروست بكه‌ن. وه‌ك له ڤیدۆیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سانه بزمانی توركی قسه ده‌كه‌ن و پلانیان ئه‌وه بووه كه كۆده‌تای چه‌كداری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بكه‌ن كه داعش به خه‌لافی ئیسلامی ناوی ده‌بات. به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاشكرا كراون و ده‌ستگیركراون. یه‌كێك له‌و بیانوانه‌ی كه ئه‌و بۆ ئه‌و كۆده‌تایه به‌كاریان هێناوه ئه‌وه‌یه كه داعش رێكخراوێكی كافره چونگه رێبه‌ره‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی پاره و سامانی له نه‌ته‌وه كافره‌كان وه‌رگرتووه كه‌واته ئه‌ویش كافره.
به تۆمه‌تی كافربوون هه‌وڵی كۆده‌تا كۆده‌تا له‌سه‌ر به‌غدادی ده‌درێت
0
Share.