سه‌رۆكی په‌رله‌مان: نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهات له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مان،رایگه‌یاند،پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نادادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی داهاته‌كان ناهێڵێت و كلیلی نه‌هێشتنی كێشه‌ی هه‌ژاری و بێكاریشه.
سه‌عات 10:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 22/12/2014 به‌ئاماده‌بوونی د.یوسف محمد سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌ی كاروباری منداڵ و خێزان، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ په‌رله‌مانتاران رێكخست.
له‌ده‌سپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا، كه به‌به‌شداریی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی منداڵ و خێزانی په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان و راوێژكارانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و كورته‌باڵاكان به‌رێوه‌چوو،د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێكی ده‌رباره‌ی گرنگی پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌شك به‌ئاماده‌بووان كرد.
له‌ده‌سپێكی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: كاركردن له بوارى دادپه‌روه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هێنانه‌دى دادپه‌روره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كێك بووه له‌و به‌ڵینانه‌ى كه هه‌موو لیسته‌كانى به‌شداربوى هه‌ڵبژاردنى پێشوو به ده‌نگده‌ره‌كانی خۆیان داوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌شیدا،سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: هێنانه كایه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی رێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هاتنه كایه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێم و به‌رنامه‌ی ئێمه‌ش بۆ باشكردنی ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژاران،كه له‌ماوه‌ی رابردوودا،یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی به‌رده‌وام له‌هه‌رێم گیراوه ئه‌وه بووه، كه دابه‌شكردنێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی داهات هه‌یه له نێوان چینه‌كانی هه‌رێم و یه‌كێك له‌چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و پرۆژه‌یه‌وه هه‌یه.