کوردستان چۆن شکستی بەویستی ئەمریکاو ئێران هێنا ؟
نوچەنێت
لەدوای زەمەنێکی درێژ لەململانێی سیاسی ئێران و ئەمریکا، ویستی دروستکردنی عێراقێکی ناوەند بەهێز، ئەو دوو وڵاتەی کۆکردەوە و هاوئامانجی کردن، بەدیهێنانی ئەم خەونەش سەرەتای هەرەسهێنان دەبوو بەخەونی لەمێژنەی خەڵکی کوردستان لەدروستکردنی بنەماکانی دەوڵەتی کوردی‌دا، سەندنەوەی زۆرێک لەو دەسەڵاتانەش دەبوو، کە کورد لەباشوری کوردستان، لەدوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ەوە مومارەسەی دەکردن.
لەبەرانبەریشدا بەگرتنەبەری سیاسەتێکی ژیرانە، کورد هەرەسی بەو خەونە هێنا، ئەوەی سەلماند کە چیتر ئەو میللەتە نیییە، بە ئاسانی و لەدەرەوەی خۆی، وڵاتانی بەرژەوەندی ویست، سیاسەت و نەخشەی ئایندەی دابڕێژن.
دوای روخانی رژێمی سەدام حسێن، هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی عیراق، بەئاراستەی دروستکردنی وڵاتێکی دیموکرات و فیدڕاڵ‌دا بوو، دوای چەند ساڵ، لە نوسینەوەی دەستوری نوێی عێراق، کە دەستورێک بوو جێی رەزامەندنی پێکهاتەکانی وڵات بێت، بەڵام لەئاستی جێبەجێکردن هەوڵەکان تەواو پێچەوانەی ویستی دروستکردنی عێراقێکی دیموکرات بوو، بەغدا لەهەوڵی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و کۆکردنەوەو کۆنترۆڵکردنەوەی هەموو دەسەڵاتەکاندا بوو لەدەستی خۆیدا.
ئەوەی زیاتر هاریکاری سەرکەوتنی ئەو ویستەی بەغدا بوو، لێکدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو ئێران بوو، لەبنیاتنانی عێراقێکی ناوەند بەهێزدا، بۆیە تادەهات دەسەڵاتبەدەستانی بەغدا، ملهوڕانەتر پێداگیرییان لەسەر دروستکردنی دەسەڵاتێکی ناوەند بەهێز ( نیمچە دیکتاتۆر) لەبەغدا دەکرد و دەستوری وڵاتیان پشتگوێ دەخست.
لەو نێوانەدا ئەوەی خەتەری لەسەر دروستکرابوو، دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری و پرۆسەی دیموکراسی بوو لەکوردستان، کەبەپێی ئەو سیاسەتەی ئەمریکاو ئێران و ویستی خۆسەپاندنی دەسەڵاتی عێراق، دەبوو دوای چەندین ساڵ لەمومارەسەکردنی دەسەڵاتێکی نیمچە سەربەخۆ، کوردستان تەسلیم بە ویستەکانی بەغدا بێت، تەنها شتێکیش کەدەیتوانی مەترسییەکانی سەر کوردستان بڕەوێنێتەوە، ستراتیژی و سیاسەتێکی ژیرانەبوو کە دەبوو کورد بیگرێتە بەر.
لەو رێیەدا کورد سەرکەوت، توانی بەگرتنەبەری سیاسەتێکی ژیرانەی لەبواری ئیکۆنۆمیدا، کاریگەری بەسەر بڕیاری گەورە وڵاتانی دونیا جێبهێڵێت و ئەمریکاش لەخەتەرناکی خەونی دروستکردنی عێراقێکی ناوەند بەهێز بەئاگا بهێنێتەوە.
لەسەوربەندی پشتیوانی و هەوڵی ئەمریکا بۆ دروستکردنی عێراقێکی ناوەند بەهێز، کوردستان توانی بێ گەڕانەوە بۆ ئەمریکا گرێبەست لەگەڵ گەورە کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل بکات، لەو رێگاوەش دەرگا بۆ گەورە کۆمپانیاکانی تری جیهان بکاتەوە بۆ هاتنە کوردستان.
بەرای چاودێران گرێبەست لەگەڵ ئەم گەورە کۆمپانیا کاریگەرەدا، ئەگەر بۆ ئیکسۆن مۆبیل، تەنها گرێبەستێکی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان بووبێ لەبواری نەوتدا، بۆ کوردستان رێگای هەرەسپێهێنانی خەونی دروستکردنی ناوەندێکی بەهێز بوو لەعیراقدا، گرێبەستێک بوو بۆ بنیاتنانی ئیکۆنۆمییەکی سەربەخۆی کوردستان و تێكشاندنی هەوڵی کۆکردنەوەی هەموو دەسەڵاتە داراییەکانی عێراق لەبەغدادا، کە رێگایەک بۆ بەدیهێنانی خەونی عێراق – ئەمریکا – ئێران، لەدروستکردنی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوودا.
کورد بۆ گرتنی سەرەنجی کۆمپانیا جیهانییەکان لەنێویاندا ئیکسۆن مۆبیل، زۆر رێگای سیاسی و یاسایی دیپلۆماتی گرتە بەر، توانی پەیوەندی سەرکەوتوو لەگەڵ گەورە راوێژکارانی کۆمپانیاکان بینیاتبنێت و لەرێیانەوە کاریگەری لەسەر بڕیاری کۆمپانیاکان دروست بکات، و گرنگی نەوتی کوردستان بگەیەنێتە ئەوان و لەمەترسییەکانی دروستکردنی عێراقێکی ناوەند بەهێز بەهۆشیان بێنێتەوە.
سەرەتای پەیوەندییەکانی کوردستان و ئیکسۆن مۆبیل لەتێگەشتنی ئێکسۆ‌ن مۆبیلەوە دەست پێ دەکات لەخەتەرەکانی دەسەڵاتی مالیکی، ئەو تێگەشتنەش لەرێی راوێژکارێکی کۆمپانیاکەوە بوو، کەبەڕەگەز عێراقییەو تێگەشتنێکی دروستی بۆ دۆخی عێراق و کوردستان هەبووە.
نوچەنێت لە رۆیتەرزەوە، سەرەتاکانی دروستبوونی پەیوەندی کورد و ئیکسۆن مۆبیل و هاتنی ئەو گەورە کۆمپانیا بۆ کوردستان بۆ خوێنەرانی دەگوازێتەوە.
هاتنی ئیکسۆن مۆبیل بۆ کوردستان
له مانگی یه‌كی 2011، ئیكسۆن مۆبیل یه‌كێك له خودان په‌یوه‌ندیترین پیاوانی عێراقی به‌كرێ گرت به‌ناوی عه‌لی خزێری. ئه‌و پیاوه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه و به بنه‌چه عێراقییه. وه‌ك یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی پێنج كونسوڵی ئه‌مریكی له عێراق و راوێژكاری تایبه‌تی دوو جه‌نه‌راڵی دیكه‌ی ئه‌مریكی له عێراق كاری كردووه.
دوای چه‌ند مانگێك، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیكسۆن كۆبیل له‌باره‌ی عێراق، خزێری بۆچوونی تایبه‌تی خۆی پێ‌ووتن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خزێری ووتبووی عێراق له‌ژێر سایه‌ی نووری مالكیدا به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت و جه‌نگی ناوخۆیی ده‌چێت. “توندوتیژی په‌ره‌ده‌ستێنێ و به‌غدا ته‌واو ئیفلیج ده‌بێت” ئه‌مه قسه‌ی خزێری بوو بۆ ئیكسۆن مۆبیل. پێیشی وتبوون ئه‌مه واده‌كات عێراق زیاتر پاڵ به ئێرانه‌وه بدات “ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان” خزێری به‌و شێوه‌یه هۆشداری دابووه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه ئه‌مریكییه‌كه.
ئه‌و سیناریۆ غه‌مگینه كارگێڕانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌ی راچڵه‌كاندبوو. ئه‌وان دوو ساڵ له‌وه‌وبه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌كی 25 ملیار دۆلارییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق واژوو كردبوو، بۆ په‌ره‌پێدانی بیره نه‌وته‌كانی رۆژئاوای قوڕنه، كه له بیره نه‌وته هه‌ره زه‌به‌لاحه‌كانی عێراقه.
“كه‌س حه‌زی له‌وه نه‌بوو گوێی له‌وه‌بێت كه گرێبه‌ستی چه‌ند ملیار دۆلارییان له‌گه‌ڵ وڵاتێك واژوو كردووه كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بته‌قێته‌وه” ئه‌وه وته‌ی خزێرییه كه بۆ یه‌كه‌مجار ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌نگاوه‌كانی دواتر بۆ رۆیته‌رز ده‌گێڕێته‌وه.
خزێری پێشنیاری به‌دیلێكی دیكه‌ی بۆ ئیكسۆن مۆبیل كرد: كوردستان: ئه‌و هه‌رێمه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌ی باكووری عێراق كه له ئارامییه‌كی سیاسی‌دا ده‌ژیا و به‌دوور بوو له بێسه‌روبه‌رییه‌كانی باشوور و به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی ده‌ستلێنه‌دراو له‌ژێر زه‌وییه‌كه‌یدا هه‌بوو.
دوای كه‌متر له ساڵێك ئیكسۆن مۆبیل، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كوردستان واژوو كرد. چیرۆكی چۆنێتی ئه‌و رووداوه زۆر شت ده‌ڵێت له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی روو له هه‌ڵچوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئایینده.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆڵگێڕانی گفتوگۆ نهێنییه‌كانی 2011 ده‌ری ده‌خات، چۆن بڕیاره‌كه‌ی ئیكسۆن مۆبیل به‌غدا و واشنتنی تووڕە كردووه و كوردستانیشی زیاتر و زیاتر له سه‌ربه‌خۆیی نزیك كردۆته‌وه.
كورد حه‌زیان لێیه ئه‌وه بڵێنه‌وه كه ئه‌وان گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێدوڵه‌تن. ئه‌وان 35 ملیۆن كه‌س ده‌بن و به سوریا و توركیا و عێراق و ئێران‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. زۆربه‌یان ئیسلامی سوننه‌ن و زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئیكسۆن مۆبیل، هه‌ستی متمانه به‌خۆبوونی لای خورد پته‌وكرد. هه‌بوونی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مریكی نه‌ك هه‌ر له‌ڕووی داراییه‌وه، به‌ڵكوو له‌ڕووی سیاسی و ته‌نانه‌ت ده‌روونیشه‌وه یارمه‌تیده‌ریان بوو.
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانی‌دا بۆ رۆیته‌رز ده‌ڵێت “بێگومان به‌شێك له پرۆسه‌ی بنیاتنانی هه‌رێمه‌كه‌مان مامه‌ڵه‌كردنه به كه‌رتی نه‌وته‌وه. ئیمزاكردنی گرێبه‌ست و ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌و باره‌یه‌وه.” مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیكسۆن مۆبیل شه‌رعییه‌تی دایه ئه‌و گرێبه‌سته بچوكانه‌ی كوردستان، کە پێشووتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان واژووی كردبوون و فوئاد حسێن ده‌ڵێت “سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ ئێمه”.
گۆڕان له هزردا
كۆمپانیا پترۆلییه بیانییه‌كان ده‌مێكه ئاره‌زوویانه له كوردستان كار بكه‌ن. له‌دوای 2003 وه حكومه‌ته جیاوازه‌كانی به‌غدا هه‌میشه به كۆمپانیاكانیان وتوه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌گه‌ڵ كوردستان گرێبه‌ست بكات، له سامانه نه‌وتییه زه‌به‌لاحییه‌كانی باشوور بێبه‌ش ده‌كات.
عێراق ترسی هه‌بوو له‌وه‌ی، كورد به‌هۆی نه‌وته‌وه هه‌م ملیاران دۆلاری داهاتی ناوه‌ندی بۆ خۆیان ببه‌ن، هه‌م هه‌نگاوێك وڵات نزیكتر بكاته‌وه له دابه‌شبوون.
داڕشتنی یاسای نه‌وتی كوردستان له 2007 دا، دوودڵی كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كه خاوكرده‌وه. كۆمپانیا قه‌باره مامناوه‌نده‌كان ده‌ستیان به وه‌به‌رهێنان كرد له كوردستاندا، به‌ڵام كۆمپانیا گه‌وره‌كان جارێ خۆیان ده‌بوارد.
به‌غداد گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نەوتییەكانی باشووری خسته به‌رده‌م كۆمپانیاكان له 2009 و 2010 دا و كۆمپانیا گه‌وره‌كان به خێرایی روویان تێكرد. به‌ڵام مه‌رجه‌كانی عێراق سه‌ختبوون و هه‌ر زوو زۆرێك له كۆمپانیاكان و له‌ناویاندا ئیكسۆن مۆبیل بێ ئومێد بوون لێی.
له كۆتایی 2010 وه ئیكسۆن مۆبیل دڵی به‌ره‌و كوردستان لێیده‌دا. وه‌ك فوئاد حسێن ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای 2011 ه‌وه گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكرد. هه‌ر له 2010 ه‌وه خزێری له ئیداره‌ی ئه‌مریكی ده‌ستی له‌كار كێشبووه‌وه، چونكه پێیوابوو سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن.
خزێری ئاگاداری زۆرێك له مامه‌ڵه سیاسییه پشتپه‌رده‌كانی عێراق بوو له 2003 وه و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.
فوئاد حسێن له‌باره‌ی خزێرییه‌وه ده‌ڵێت “هه‌موو به‌رپرسه ئه‌مریكاییه‌كانی به‌غدای ده‌ناسی و ئاشنای هه‌موو سه‌ركرده عێراقییه‌كان بوو”.
به‌ره‌نجامی كار و بڕیاره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئیكسۆن مۆبیل و یاریده‌ده‌رانی له داڵاس روونكرانه‌وه و باس و خواسی زۆر ئاڵ و گۆڕ كران و گه‌لێ پرسیاری سیاسی كران. خزێری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماده‌یی هه‌بو.
خزێری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی به به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئیكسۆن مۆبیل وت، ده‌ڵێت “هه‌موو ئه‌و شتانه‌م پێوت كه پێشبینیم ده‌كرد له عێراق رووبده‌ن. وتم ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ریسك بكه‌ن فه‌رموو رووبكه‌نه به‌غدا و باشووری عێراق.”. ئه‌و هوشداری پێدابوو كه پڕن له میلیشیای شیعه كه پێشووتر هه‌زاران ئه‌مریكییان كوشتووه. ئه‌و وتبووی جگه له‌وانه، ئه‌و ناوچانه مۆڵگه‌ی به‌عسییه یاخیبووه‌كان و خانه نووستووه‌كانی قاعیده و پاسدارانی ئێرانن.
له‌باره‌ی كوردستانیشه‌وه وتبووی “ناوچه‌یه‌كی ئارامتر و پێشبینیكراوتر و زیاتر زۆر دۆستی ئه‌مریكان”.
كه‌ناری شكست
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كان له ته‌له‌فۆنێكی خزێری بۆ فوئاد حسێن ده‌ستی پێكرد. دواتر هه‌ردوولا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنییان له هه‌ولێر و دوبه‌ی و له‌نده‌ن رێكخست.
گفتوگۆكاری سه‌ره‌كی لایه‌نی كوردی ئاشتی هه‌ورامی بوو، له‌لایه‌ن ئیكسۆن مۆبیلیشه‌وه سه‌رانی باڵای كۆمپانیاكه له ته‌كساسه‌وه ئاماده‌بوون.
جگه له لایه‌نی كوردی و ئیكسۆن مۆبیل، كۆمپانیای شێڵ ئاماده‌ی گفتوگۆكان بوو. شێڵ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌ورووپییه و له كێڵگه‌كانی مه‌جنون له باشووری عێراق پشكی په‌ره‌پێدانی نه‌وتی پێ‌درابوو. ئیكسۆن و شێڵ كه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی 600 ملیار دۆلاریان له بازاڕدا هه‌یه، پێیانوابوو ئه‌گه‌ر پێكه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن، بۆ به‌غدا ئاسان نابێت له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق وه‌ده‌ریان بنێت.
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌له هه‌ولێر سازدرا. ئیكسۆن مۆبیل په‌رۆشی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و مه‌سه‌له‌ی ئارامیی ناوچەکه بوون له‌ماوه‌ی داهاتوو. بۆ ئه‌وه‌ش ویستییان روانگه‌ی بارزانی له‌باره‌ی عێراقه‌وه بزانن.
فوئاد حسێن ده‌ڵێت “ویستیان بزانن سه‌رۆك چۆن بیرده‌كاته‌وه و روانگه چۆنه.” وه‌ك حسێن باسی ده‌كات بارزانی وتویه‌تی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی زیان له عێراق ده‌دات “وتی ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بێت ئه‌وه بۆ وڵات خراپ ده‌بێت. كاره‌كانی ترسناكن و رێبازه‌كه ده‌بێت بگۆڕێت”.
بارزانی و مالیكی ئاماده نه‌بوون له‌و باره‌یه‌و لێدوان بده‌ن.
بڕیاربوو ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2011 رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كان ساز بكرێت. به‌ڵام گرفتێكی دیكه سه‌ریهه‌ڵدا. شێڵ له قۆناغه‌كانی گه‌یشتن به رێككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، به به‌های 17 ملیار دۆلار بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌رجه‌می گازی سرووشتی له باشووری عێراق. ئه‌گه‌ر شێڵ رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان واژوو بكردایه، له‌وانه‌بوو به‌غدا رێككه‌وتنه گازییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بارزانی له هۆتێلی شاهانه‌ی ڤیه‌ننا، ئیكسۆن مۆبیل وتیان كه ئه‌وان پابه‌ندن به ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام شێل ئه‌وه‌نده دڵنیا نه‌بوون.
بارزانی و ئیكسۆن مۆبیل نه‌یانزانیبوو كه له‌و كاته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری شێل، پیته‌ر ڤۆسه‌ر له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ مالیكی له كۆبوونه‌وه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه گازییه‌كه سه‌ر بگرێت. ته‌نیا سێ رۆژ به‌ر له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه له‌گه‌ڵ كوردستان، شێل به ئیكسۆن مۆبیلی وتبوو كه ئه‌وان ئاره‌زوویان له رێككه‌وتنه‌كه نه‌ماوه.
تموحی ناوچه‌یی
ئیكسۆن مۆبیل به‌رده‌وام بوو. پێیوابوو دواتر كۆمپانیا ركابه‌ره‌كانی وه‌ك شیڤرۆن و تۆتاڵ روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
شه‌ش بلۆكی نه‌وتی درانه ئیكسۆن مۆبیل: یه‌كێكیان نزیك سنووری توركیا بوو، یه‌كێكی دی نزیك سنووری ئێران بوو. سێ دانه‌ی زۆر مشت‌ومڕ له‌سه‌ریشیان ئه‌وانه‌بوون كه كه‌وتبوونه ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. سه‌ره‌تا هه‌ر لایه‌نی كوردی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بون، به‌ڵام دواتر پارێزگاری نه‌ینه‌وایشیان هێنایه سه‌ر مێزه‌كه.
وادیار بوو هه‌ولێر ئیكسۆن مۆبیل به‌كاربهێنێت بۆ چه‌سپاندنی سنووره‌كانی. فوئاد حسێن ده‌ڵێت هه‌ولێر خۆی له خۆیدا ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكردبوو پێویستی به‌وه نه‌بوو كۆمپانیای نه‌وتی شه‌رعییه‌ت به‌و كۆنترۆڵكردنه بده‌ن. به‌ڵام بارزانی هه‌بوونی كۆمپانیاكانی وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل وه‌ك گه‌رانتییه‌ك ده‌بینێت بۆ كوردستان.
شۆكی درووستكرد
دزه‌كردنی هه‌واڵی رێككه‌وتنه‌كه عێراق و واشنتنی تووڕه‌كرد. مالیكی نامه‌یه‌كی بۆ ئۆباما نووسی و داوای لێ‌كرد ئیكسۆن مۆبیل په‌شیمان بكاته‌وه. حسێن شه‌هرستانیش داوای له سه‌رانی ئیكسۆن مۆبیل كرد روونكردنه‌وه بده‌ن.
بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكاش رێككه‌وتنه‌كه شه‌رمهاوه‌ر بوو. چونكه ئه‌وان هه‌میشه پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی ناوه‌ندییان له به‌غدا ده‌كرد. كه‌چی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی ئه‌و روانگه‌یه‌ی پێشێل ده‌كرد.
دیپلۆماتێكی پێشووی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، باڵیۆزی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له به‌غدا جێمس جێفری زۆر تووڕه‌بوو له رێككه‌وتنه‌كه.
فوئاد حسێن باسی كۆبوونه‌وه‌یه‌ی خۆی و ئاشتی هه‌ورامی ده‌كات له‌گه‌ڵ جێمس جێفری دوای رێككه‌وتنه‌كه. “زۆر تووڕه بوو. ئێمه ده‌مانویست بۆی روون بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌وه‌ی كردوومانه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و كورده و كارێكی یاساییه”.
ئاشتی هه‌ورامی ئاماده نه‌بوو له‌م باره‌یه‌وه لێدوان بدات. جێمس جێفری له‌وكاته‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ه‌ی ئه‌مریكای به‌جێهێشت. ده‌وترێت ئێستا جێمس جێفری راوێژكاری ئیكسۆن مۆبیله، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بۆ ئه‌م راپۆرته لێدوان بدات.
سه‌ره‌ڕای تووڕه‌ییه‌كان، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه سه‌ركه‌وتنێكی سایسی بوو بۆ كورد. ئیكسۆن پیشانیدا هه‌ولێر ده‌توانێت سه‌رنجی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه نه‌وتییه‌كان رابكێشێت بێ گوێدانه بۆچوونی به‌غدا.
دوای چه‌ند مانگێك شیڤرۆن و تۆتاڵ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژوو كرد و زیاتر پێگه‌ی كوردستانیان به‌هێزكرد. دواتر گازپرۆمی رووسیش رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كوردستان واژوو كرد.
رۆبه‌رت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له سوریا كه پێشووتر سێ جار له عێراقیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه ئه‌ركی پێ سپێردراوه، ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه به به‌غداوه پاره‌یه. هه‌تا كورد سه‌رچاوه‌ی زیاتری سه‌ربه‌خۆی دارایی به‌ده‌ست بهێنن به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌وه، زیاتر خۆڕێبه‌ری به‌ده‌ست دێنن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویش وه‌رنه‌گرن”.
پایته‌ختی عێراق هێشتا له ململانێ نائارامیدا ده‌ژی ، به‌ڵام دۆخه‌كه بۆ ئیكسۆن له جاران باشتره. ره‌قیبه عێراقییه‌كانی ئیكسۆن (مالیكی و دوو سیاسه‌توانی باڵای دیكه) له ده‌سه‌ڵات دوور خراونه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی جێگای ئه‌وانیان گرتۆته‌وه زیاتر ئاماده‌یی چاره‌سازییان تێدایه، هه‌روه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر كردیان، پیشانیدا.
خزێری سه‌رسام نییه به‌و گۆڕانكارییه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئیكسۆن مۆبیل روویداوه، ئه‌و ده‌ڵێت “به نیسبه‌ت ئیكسۆنه‌وه كه خاوه‌نی 125 ساڵ ئه‌زموونه له بزنسدا، ركابه‌ریكردنی له‌لایه‌ن مالكییه‌وه شتێك بوو، كه ده‌كرا به‌ڕێ بكرێ و چاره بكرێ”