دڵشاد هەرتەلی.نوچەنێت:
مه‌سعود بارزانی پێشتر وتبووی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ كرا و نێچیرڤان بارزانیش ده‌ڵێ” مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوچه ئازادكراوه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراقی ده‌بێت” ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی پێیوایه ئه‌م دوو لێدوانه پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر نین به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،رۆژی یەك شەممە 21/12/2014 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له‌شاری هه‌ولێر،وتی” ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه ئازاكراون،به پێی ده‌ستووری عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت هه‌ر ده‌ستور دیاری ده‌كات كه‌چۆن و كه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان“.
ئه‌م قسه‌یه‌ش لەكاتێكدا كه پێشتر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای پاشەكشەی سوپای عێراقی لەو ناوچانە كە پێشمەركە جووە شوێنیان و ئازادی كردنه‌وه له‌ده‌ستی رێكخراوی داعش وتی”ماددەی سەد و جل جێبەجی كراوە“.
هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن ئه‌م دوو قسه‌یه‌ش دژ و ناكۆكن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، لەوبارەیەوە فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12-ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە،لە لێدوانێكی تایبەت بە(نوچەنێت)رایده‌گه‌ێنێت”ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا نكۆلیمان له‌جێبه‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور له‌عێراق نه‌بووه،ئه‌وه‌ی كه ئینكاری له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور ده‌كات ته‌ڕه‌فی به‌رامبه‌ره واته حكومه‌تی ناوه‌ندی و زیاتر عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانن.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی وتیشی:رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی داعش به‌ته‌واوی ماده‌ی 140 خسته ده‌ست ئیمه‌وه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان،منیش ته‌ئیدی ئه‌وه ده‌كه‌م له 60%ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بووه،به‌ڵام كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی ده‌ستور ده‌كات ئێمه نكلۆیمان له‌و ده‌ستوه‌ره نییه كه خۆمان به‌شدارین له نوسینه‌كه‌ی دا،بۆیه ده‌ستوریش هه‌مان ماف به ئێمه ده‌دات كه ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه كێشه‌ی له‌سه‌ره وه‌كو ماده‌ی140 “.
هه‌ر لەوبارەیەوە عەلی عەونی،ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بە(نوچەنێت)وتی”ئه‌و قسه‌یه‌ی كاك نێچیرڤان و هه‌روه‌ها ئه‌و قسه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك كردویه‌تی هه‌ردووكی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و ده‌ستور ئه‌و مافه‌ی به‌ئێمه داوه‌و حكومه‌تی عێراقی خۆی له‌هه‌موو شتێك دزیوه‌ته‌وه و ده‌بێت چاره‌یه‌ك بۆ پرسی ناوچانه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ماده‌ی 140 دابنرێت“. ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت”ئه‌و ناچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ماده‌ی 140 جێبه‌جێ كراوه و ته‌نها فۆرمه یاسایه‌كه‌ی ماوه و بوونی پێشمه‌رگه له‌وناوچانه كه خۆی هێزێكی یاسایی و ده‌ستوریه كاریگه‌ره‌و شتێكی زیاده‌مان نه‌وتوه“.
پارتی: قسه‌كانی مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون
0
Share.
