
عه‌بادی: مه‌حاڵه بێ ریفۆرم به‌سه‌ر داعشدا زاڵ بین
نوچه نێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێ” ریشه‌كێشكردنی داعش مه‌حاڵه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی گۆڕانكاری و ریفۆرمی ریشه‌یی ئه‌نجام نه‌درێت له‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگرێته‌وه”.
حه‌یده‌رعه‌بادی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی مه‌دا باس له‌وه ده‌كات زاڵبوون به‌سه‌ر داعش كارێكه ناتوانرێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نه‌لێن مه‌حاله، بێ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گۆرانگاری و رۆیۆفرمی ریشه‌یی ئه‌نجام نه‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه بگرێته‌وه” هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پرۆژه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ك نه‌خشه‌ی رێگایه ده‌توانێت وڵات به‌ره‌و نه‌جات بدات”.