ئێستا لە كوردستاننزیكەی 2700 جولەكە دەژین كە هەڵگری رەگەزنامەی ئیسرائیلین دوای ئەوەی لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا كۆچیان كرد بۆ ئیسرائیل و بە پشتبەستن بە یاسای “گەڕانەوە” رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان پێدرا , بەڵام دوای ئەوەی زانیان بارودۆخی كوردستان لەبارە و ئارامە ، ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە نیشتمانەكەیان، وەك ئەوەی لە ماڵپەڕی “ریشت بیت” دا هاتوە كە بە زمانی عیبریە.
ماڵپەڕەكە لە زاری یەكێك لەو ئیسرائیلیانەی كە لە كوردستان دەژی گوتویەتی ” رەوەندی ئیسرائیلی پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئیسرائیلدا و هەروەها باسی ئەوەشی كردوە كە لە كوردستان جەژنەكانی جولەكە دەگێڕن بێئەوەی كەس هەراسانیان بكات.
2700 ئیسرائیلی ئێستا لە كوردستان دەژین
0
Share.
