مه‌لا به‌ختیار : وه‌زعی ئێستای یه‌كێتی به‌رده‌وام بوونی زه‌حمه‌ته‌

0

1597046_621932681175785_1332357906_o
نوچەنێت.هه‌ولێر:
مەلا بەختیار،لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە وتارێكدا بەناونیشانی(پرۆژەو پرۆسەی ناوەوە و دەرەوەی یەكێتی)باس لەقۆناغەكانی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی دەكات و داوادەكات یەكێتی پرۆژەیەكی چاكسازیی هەمەلایەنە پەسەند بكات.

ئەم پڕۆژەی مەلا بەختیار دوای ئەوە دێت كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان دوایین هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ پێشهاته‌كانی‌ ناو یه‌كێتی ‌‌و كۆبوونه‌وه‌ی‌ باڵه‌كانی‌ ئه‌و حیزبه‌ خستەڕوو وتی “یه‌كێتی‌ له‌دووڕیانه‌، وه‌زعی‌ ئێستامان به‌رده‌وام بوونی‌ زه‌حمه‌ته‌، یا به‌راستی‌ پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین‌ یا یەكێتی دووچاری‌ لێكترازان‌و كێشه‌ی‌ گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه”.

لەبەشێكی وتارەكە كە سایتی چاودێری سەر بەمەلا بەختیار بڵاوی كردوەتەوە،هاتووە”بە دەرسوەرگرتن لە تەواوی كێشمەكێشەكانی ناوخۆی یەكێتی.هەر كێشەیەك ریزەكانی یەكێتی لاوازكردبێ‌،خۆمانی لێلادەین.هەر پرۆژەیەكی چاكسازیش،بزانین یەكێتی بەهێز دەكا،لەناو پرۆسەی هاوسەنگ‌و تەندروستی حیزبایەتیدا،جێی بكەینەوە، ئەمە ئەركێكی دیموكراسی شەرەفمەندانەی سەرشانمانە. كە هەم كێشەكانی ناو یەكێتی كەمدەكاتەوە، هەم ململانێ‌ سیاسی‌و كۆمەڵایەتیەكانی لەدەرەوەی خۆیدا، دەكاتە ئەركێكی چارەنوسساز”.

لەبەشێكی دیكەی سەروتارەكەدا، مەلا بەختیار،دەڵێت:”لەم ماوەیەدا، دیسان كێشە ناوخۆییەكان، لە قەبارەی خۆیان گەورەتر كران‌و، ماوەیەكە یەكێتیشیان سەرقاڵی كێشە ناوخۆییەكانی كردۆتەوە.سەرەڕای ئەوەی تێبینی‌و مقۆمقۆیەكی زۆر، لەسەر ئەم كێشانە لەناو ئۆرگانەكانی یەكێتیدا هەیە، بەڵام ناشكرێ‌ كێشەكە نادیدە بگیرێ‌”.

ناوبراو، بونی پرۆژەیەكی چاكسازیی هەمەلایەنە لەم قۆناغەدا بە گرنگ دەزانێت‌و، لەوبارەیەوە نوسیویەتی: بەدەر لەوەی ئەوترێ‌،ئەگەر وەكو پرۆژەیەكی چاكسازی،بیر لە چارەسەركردنی كێشەكانی یەكێتی بكرێ‌‌و، كۆی ئەو كێشانەی كە لەدوای یەكەمین‌و دووەمین كۆنگرەشەوە، چارەسەر نەكراون،گەر ئەمانە بكەین بە پرۆژەیەكی هەمەلایەنەو گفتوگۆیەكی جدییان لەسەر بكەین،هەتا لەناو پرۆسەی حبزیایەتیدا جێگای سروشتییان بكەینەوە، لە كۆنگرەیەكی سازاویشدا، پەسەندیان بكەین، بێگومان یەكێتی وەكو یەكێتی دوای ئەو سەركەوتنانەی بەدەستیهێناوە، بەرزدەكاتەوە بۆئەوەی لەقۆناغی ئایندەدا تیكڕای ئەركەكانی رابپەڕێنێ‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com