عهلی عهونی : ئازادكردنی شهنگال بۆ پارتی رەدی ئیعتیبارە
نوچەنێت.تایبەت:
عهلی عهونی له لێدوانێكی تایبهت به نوچه نێت دهڵێ” ئەو خەڵكەی ئێمە تاوانبار دەكرد دەبێت سەركەوتنەكەی شنگالیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان حساب بكرێت” دهشڵێ” ئازادكردنی شهنگال بۆ پارتی رەدی ئیعتیبارە بۆخهڵكی ناوچهكه”.
گرتنەوەی شەنگال و ئەو ناوچانە بۆ پارتی گرنگە لەرووی سیاسیەوە،چونكە لەكاتی گرتنی ئەو ناوچانە لەلایەن داعشەوە زۆرجار پارتی تاوانبار دەكرا كە ئەو ناوچانەی نەپاراستووە،لەوبارەیەوە عەلی عەونی،ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بە(نوچەنێت) تیشكدەخاتە سەر سهركهوتنهكانی پێشمەر لەشنگال و دهڵێت”قسەیەك دەڵێت سەركەوتن خاوەن و دایك و باوكی زۆرە بەڵام شكست هەتیوێكی قێزەونی بێ كەسە،كەشەنگال ئەوەی بەسەر هات هەموو لایەنە سیاسییەكانی ناوخۆی كوردستان بۆ كەسبێكی هەرزانی حیزبایەتی دەستیان كرد بە پەلامار دانی پارتی لەرووی راگەیاندنەوە و كەسیش نەبوو لێیان بپرسێت ئەرێ خۆ ئێوەش بارەگا و هێز و چەكداریشتان لەوێ هەبوو ئەی بۆ ئێوە بەرپرسیار نین لە شكستی شنگال؟ئێمە وەكو پارتی پێمان وایە نەك تەنها لە شنگال بەڵكو لە هەر چوار پارچەی كوردستان ئیدارەدانی سیاسەتی كوردی لەسەر شانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و پارتی ژمارەیەكە كە حسابی بۆ دەكرێتن،بۆیە ئێمە بەرپرسیاریەتیەكەمان گرتە ئەستۆی خۆمان و قبوڵیشی دەكەین،كەوابوو ئەو خەڵكەی ئێمە تاوانبار دەكات دەبێت سەركەوتنەكەی شنگالیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان حساب بكرێت“.
عەونی راشیگەیاند”هەر چەندە ئەمە سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە و من پێم باش نییە سەركەوتنەكان بە حیزبی بكرێتن،چونكە شنگال دەسكەوتی گەلی كوردستانە لەدەستی گەورەترین و دەڕندەترین و مەترسی دارترین رێكخراوی تیرۆرستی دنیا كە ئێستا هێزی دوو دەوڵەتی لەدەست دایە رزگار كرا،ئەمە سەرەتای كۆتایی هاتنی داعشە لەناوچەكەدا“.
ناوبراو وتیشی”ئەم سەركەوتنە و هەروەها ئازادكردنی ناوچەكە بۆ پارتی رەدی ئیعتیبارە چونكە خەڵكی ئەم ناوچەیە خەڵكی وەفادارن بۆ پارتی و بارزانی،لەدەنگدانەكانی رابردووش دەنگیان هەر بەپارتی داوە“.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەش ئایا پارتی تەنها خۆی بەخاوەنی ئازادكردنی ئەو ناوچانە دەزانێت،ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت”لەزاری سەرۆك بارزانی ئەوە راگەیەنراوە كە پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و ئیرادەی گەلی كوردستان خاوەنی ئەو ئازادكردنن،ئێمە لەگەڵ ئەوە دانین بە حیزبی بكرێتن،سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی لەوێیە بۆ خزمەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی رزگاری نەك بۆ كەسبی سیاسی“.