فراكسیۆنی یه‌كێتی،پیرۆزبای له پێشمه‌رگه ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌شنگال
نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان به‌تایبه‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوێنێ له جه‌له‌ولاو ئه‌مڕۆش شه‌نگاڵ و به‌یانیش كۆبانی به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری به وره‌یی هێزی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕای ده‌ست خۆشی له یه‌كه یه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین و پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان به‌تایبه‌ت ده‌كه‌ین، چونكه خۆڕاگری ئه‌وان له نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی له رابردوودا بووه هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆ ئه‌وه ئه‌وان بوون بڕیاریاندا خۆڕاگرانه چیای شنگال چۆڵ نه‌كه‌ن و وه‌ك نموونه‌ی خۆڕاگری بمێنه‌وه، بۆیه گرنگه كه ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاری ده‌بێت و جیاوازی له‌نێوان بستێك له خاكی نیشتمان نه‌كه‌ین، خاكمان له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان پێویستی به به‌رخودان بێت رۆڵه‌كانمان به‌بێ جیاوازی گیانبازی بۆ ده‌كه‌ین. وه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ناوچانه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
٢١/١٢/٢٠١٤