پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە لە ناو شنگالە

0

peshmargaنوچەنێت.KDP.info

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژاوای دیجلە،موژدەی سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگەی راگەیاند و گوتی،هێزەکانی پێشمەرگە گەییشتوونەتە نێو شارۆچکەی شنگال و کەمێکی دی موژدەی سەرکەوتنی یەکجارەکی ڕادەگەیەنن.

ئەو هێزەی کە ئەمڕۆ لە سێ میحوەرەوە هەڵمەتیان بردە سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش، لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی ژێر سایەی ئاڵای کوردستان لە چیای شنگال یەکیان گرتەوە.

سەرچاوە باڵا سەربازییەکە هەروەها گوتی، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئێستادا چوونەتە نێو قەزای شنگالەوە و ئازادکردن و پاککردنەوەی لە تیرۆریستانی داعش زۆر نزیک بووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌:تیرۆریستان بە تەواوی ورەیان بەرداوە و ناتوانن خۆیان لەبەر زەبری گورچکبڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بگرن و ئەوەی بەرەنگاری بکا کوژراوە و زۆرێکیشیان وەها تۆقیون کە بەرەو مووسڵ ڕادەکەن.

ئەو سەرچاوە باڵایەی فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە هەروەها ڕایگەیاند، لەو هەڵمەتە بەرفراوانەی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمڕۆ شەممە، کە بۆ پاككردنەوەی عوێنات و گوندەكانی دەورووبەری و میحوەری ڕەبیعه ڕێگای ڕەبیعه و سنونێ و هەروەها ڕێگای ستراتیژیی حوگنە بۆ ڕەبیعە بەرپا کرا، لە ئێستادا ئەو ناوچانە بە تەواوی ئازاد کراون و ئەوەی ماوەتەوە پاککردنەوەی شارۆچکەی شنگالە، کە ئەویش پاش کەمێکی دی بە تەواوی ئازاد دەکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com