بارزانی: مالیکی لە كەوتنی مووسڵ بەرپرسیارە و ناتوانێت شكستی خۆی دابپۆشێت

0

بارزانی: مالیکی لە كەوتنی مووسڵ و شكستی سوپای عێراق بەرپرسیارە و ناتوانێت شكستی خۆی دابپۆشێتbarzany1

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی بارزانی ڕایدەگەیەنێت،مالیكی لە كەوتنی مووسڵ و شكستی سوپای عێراق بەرپرسیارە و ناتوانێ بەمجۆرە لێدوان و ڕاگەیاندراوانە شكست و بەرپرسیارێتیی خۆی دابپۆشێت.

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكردوته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌”سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقی لە مەترسیی دروستبوونی داعش و هەڕەشە و جموجوڵەكانیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و شاری مووسڵ ئاگادار كردووەتەوە“.

نوسینگه‌ی بارزانی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ته‌ته‌وه‌”سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق لە كەوتنی مووسڵ و شكستی سوپای عێراق بەرپرسیارە و ناتوانێ بەمجۆرە لێدوان و ڕاگەیاندراوانە شكست و بەرپرسیارێتیی خۆی دابپۆشێت“.

 

دەقی لێدوانی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالیكی جێگری سەرۆككۆماری عێراق لە ڕاگەیێندراوێكدا كە لە ڕێكەوتی 18ـی 12ـی 2014 بڵاو كراوەتەوە، باسی ئەوەی كردووە كە سەبارەت بە دروستبوون و جموجۆڵ و هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش بەر لە كەوتنی مووسڵ لە حوزەیرانی ڕابردوو سەرۆك بارزانی بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق نەكردووە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقی لە مەترسیی دروستبوونی داعش و هەڕەشە و جموجوڵەكانیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و شاری مووسڵ ئاگادار كردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە كە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە بەهۆی ئۆپڕاسیۆنێكی هاوبەش یارمەتیی هێزەكانی عێراق بدات بۆ ئەوەی ڕێگە لە گەشە و بەهێزبوونی تیرۆریستان لەو ناوچەیەدا بگیرێت. بەڵام سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق ئەم ئاگاداركردنەوە و پێشنیازەی سەرۆك بارزانی بە هەند وەرنەگرت و گوێی لێ نەگرت. بەڕێز سەید عەمار حەكیم و د. ڕۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئەوكاتی ئەمەریكا لە عێراق شاهیدی ئەوەن كە، سەرۆك بارزانی لە ڕێی ئەوانەوە سەرۆكوەزیرانی عێراقی لەو مەترسییە ئاگادار كردووەتەوە.

سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق لە كەوتنی مووسڵ و شكستی سوپای عێراق بەرپرسیارە و ناتوانێ بەمجۆرە لێدوان و ڕاگەیاندراوانە شكست و بەرپرسیارێتیی خۆی دابپۆشێت. لەو ماوەیەدا هەرچیی نەهامەتی و ناسەقامگیری و قەیران كە بەسەر خەڵكی عێراق هاتووە و هەروەها شكستە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكانی عێراق ئەوە سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و دەورووبەرەكەی لێی بەرپرسیارە.

 

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆك

20-12-2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com