نوچه نێت
به‌رپرسێكی باڵای ده‌ولًه‌تی توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، تا مانگی حوزه‌یران پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا یه‌كلا ده‌بێته‌وه و ده‌شڵێ” به ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد مانای ئه‌وه نییه‌وڵات ده‌بێته فیردۆس”.
یالجین ئه‌كدۆڤان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ده‌ڵێ” بڕوام وایه تا مانگی حوزه‌یران به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌توانین پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا به ئه‌نجام بگه‌ینن” ئه‌و به‌رپرسه كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی توركیای پێ سپێردراوه ده‌ڵێ” ئێمه گۆجانی سیحریمان پێ نییه، مانای ئه‌وه نییه به ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد وڵات ده‌بێته فیردۆس، به‌ڵام جه‌نگێك ده‌وه‌ستی كه هه‌زاران كه‌سی كردۆته قوربانی”.
به‌رپرسێكی تورك: تا مانگی حوزه‌یران پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا ئه‌نجام ده‌درێت
0
Share.
