یەكگرتوو: بەشداری كردنمان لە حكومەت مانای بێدەنگ بوون نییە لە كەموكوڕی و قەیرانەكان

0

یەكگرتووی ئیسلامی: بەشداری كردنمان لە حكومەت مانای بێدەنگ بوون نییە لە كەموكوڕی و قەیرانەكانyakgrtu

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت بەشداریان لە حكومەت مانای بێدەنگ بون نیە لە خەمەكانی خەڵك و لەو ڕوەوە فراكسیۆنە پەڕلەمانیەكەیان دەست كراوە كردوە.

چوارساڵی ڕابردوو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا بون و چاودێریكی بەهێز بوون بەرامبەر حكومەت و گەیاندنی پەیامی ناڕەزایی خەڵك،بەڵام هەرسێ پارتەكە لە كابینەی هەشتەمی حكومەت بەشدار بوون.

مستەفا عبداللە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی وتوه‌”هەر لەسەرەتاوە مەرجی بەشداریمان لەحكومەت دەستكراوەیی كوتلە پەڕلەمانیەكەمان بوە لەبەرامبەر گەیاندنی خەمی خەڵك و هەرگیز لە كەموو كوڕی و ناعەدالەتیەكان چاو پۆشی ناكەین با لە حكومەتیش بەشدار بین“.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو وتیشی”تەنانەت بە پەڕلەمانتارەكانمان وتوە ئەگەر وەزیرێكی یەكگرتووش كەمتەرخەم بوو لە كارەكەی و ڕاپەڕاندنی كاری هاوڵاتیان دەبێت بانگهێشتی پەڕلەمان بكرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت“.

مستەفا عبداللە ئاماژەی بەوەشكرد”هەرگیز بێدەنگ نابین لە دۆخی ناڕەزایی هاوڵاتیان و ئەو دۆخە قەیراناوییەی كەبەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە و بەردەوام دەبن لە سەنگەری بەرگری لە ماف و داوای شەقام و هاوڵاتیان“.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئێستادا خاوەنی 10 كورسی پەرلەمانیەو لەكابینەی حكومەتی هەرێمیشدا بە چەند وەزێرێك و سەرۆكی دەستەیەك بەشداری كردوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com