كۆسره‌ت ریفۆرم ده‌كات یان فشار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه دروست ده‌كات؟
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
ئه‌وه چه‌ندین جارە باس له‌وه ده‌كرێت كه كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی داوای چاكسازی ده‌كات. ئیمزا كۆده‌كاته‌وه و به‌یاننامه ده‌رده‌كات. به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نابێت.
كاتێك ئه‌و باس وخواسته له‌ناو خه‌ڵكیش ده‌كرێت، كه‌من ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن. كه كۆسره‌ت ره‌سول ده‌توانێ ریفۆرم له‌ناو یه‌كێتیدا بكات؟ بۆ نموونه یه‌كێك ده‌ڵێ ئه‌و جارێكیان فشارێكی دروست كرد كوڕێكی كرده ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی. جارێكی دیكه‌ش كوڕێکی تری كرده وه‌زیر. دەش پرسن ئه‌ی ئه‌مجاره كۆسره‌ت رەسوڵ چی ده‌وێت و فشار بۆ چی تر دەکات؟ له‌چه‌ند شوێنێكی حزبی و كه‌سانی ساده‌شم بیستووه كه كۆسره‌ت ئه‌مجاره كۆمه‌ڵێك داوای هه‌یه. هه‌مووشیان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندی شه‌خسی دایه.
من دوو تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو. به‌ر له‌وه‌ی باس له‌وه بكه‌م كه ئایا كۆسره‌ت ره‌سول ریفۆرمی پێده‌كرێت یان نا؟
یه‌كه‌م: تێبینی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی پێویستی به‌ریفۆرمه. هه‌زاران لایه‌نگر و ئه‌ندامی ئه‌و حزبه خوازیاری ریفۆرمه. بۆیه كاتێك ده‌گوترێت ئه‌و كه‌سه ریفۆرمی پێناكرێت مانای ئه‌وه نییه حزبه‌كه خاڵییه له كه‌موكوڕی.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌ی ساده‌ش بن. به‌ڵام به‌شێكیان له‌ژیانی سیاسی كۆسره‌ت بوونی هه‌بووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه یه‌كێك بڵێ كۆسره‌ت ئه‌مجاره ده‌یه‌وێ كچه‌كه‌ی بكات به وه‌زیر بۆیه داوای ریفۆرم ده‌كات.
من باس له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ناكه‌م. به‌ڵكو به‌دیوێكی دیكه باسی ده‌كه‌م. به‌رژوه‌ندییه كه‌سیه‌كان لێگه‌ڕێ. به‌ڵام ئایا كۆسره‌ت ریفۆرمی پێده‌كرێت؟ سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی به بچووك سه‌یری ژیانی سیاسی ئه‌و پیاوه نه‌كه‌ین، رسته‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ینه پارسه‌نگی ئه‌و رسته‌یه: كۆسره‌ت ره‌سول خه‌باتی پێكرا، به‌ڵام ئایا ده‌توانێ ریفۆرم بكات؟ خۆی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باس له‌وه ده‌كات، كه‌سێك له‌خۆی بەدڵسۆزتر نازانێ له‌ناو یه‌كێتیدا. ئه‌مه‌یان كێشه‌یه‌ك نییه. به‌ڵام دڵسۆزی ته‌نها مه‌رجێك نییه بۆ ریفۆرم و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن.
چه‌ند هۆكارێك به‌كورتی باس ده‌كه‌ین كه رێگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ریفۆرم بكات.
یه‌كه‌م : ئه‌زمونی رابردووی ئه‌و پیاوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بینراوه. واته كه‌سێكی ئیداری نه‌بووه. وه‌ك هه‌ر به‌رپرسێكی دیكه به‌شداربووه له‌و دیارده نێگه‌تیڤانه‌ی كه له حوكمڕانی و سیاسه‌تی كوردی هه‌بوو. له‌به‌ر نەكولاندنه‌وه‌ی برینه‌كان، نامه‌وێ بیانژمێرم.
دووه‌م : جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كۆسره‌ت ئه‌وه نییه كه پێشوازی له ریفۆرم بكات.
ده‌مێكه باس له‌وه ده‌كرێت كه جه‌ماوه‌ری كۆسره‌ت به‌شێكی زۆریان عه‌شایه‌ری و سه‌ربازیین. ئه‌م دوو نێوه‌نده‌ش ئه‌گه‌ر دوژمنی ریفۆرمیش نه‌بێت، ئه‌وا حه‌ماسی بۆ ریفۆرم نییه.
سێیەم: ئه‌و ده‌ردانه‌ی كه له قیاده‌ی یه‌كێتی هه‌یه کۆسرەتیش هۆکارێکییەتی، ئه‌و بۆخۆی سێ لیوای سەربازی هه‌یه.
ئه‌و بزنس ده‌كات.
ئه‌و منداڵه‌كانی خۆی ده‌رده‌خات و مه‌حسوبیه‌ت ره‌چاو ده‌كات.
ئەو ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆزیش بێت، به‌ڵام سیاسیه‌كی سه‌ركه‌وتوو نییه.
ئەو خاڵەشی کە په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌م ساڵحه‌وه هه‌یه، زۆرکەس رای وایە، کە ئه‌و په‌یوه‌ندیه كاتییه، و تێگه‌یشتنی سیاسی به‌رهه‌م و كۆسره‌ت زۆر له‌یه‌كتر دووره.
خاڵێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی كۆسره‌ته‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌شیان ئه‌گه‌ر شتێكی ئینسانییه و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ده‌خوازین، به‌ڵام بەبێ هیوا و خواستی ئێمه، ئەوەش كاریگه‌ری له‌سه‌ر موماره‌سه‌ی كاری سیاسی هه‌یه و رێی لێ دەگرێ خواستی ریفۆرم لەسەر دەستی ئەو بەدی بێت.