داعش كاندیدێكی پەرلەمانی عێراقی گوللـەباران كرد
نوچەنێت-ئاژانسەكان
پێنجشەممە 19ی دیسەمبەر چەكدارانی داعش لەشاری موسڵ هەستان بە گوللەبارانكردنی سوعاد ئەحمەد خزر كاندیدی پێشوو بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق و تەرمەكەشیان نەداوەتەوە بە كەسوكارەكەی.
چەند سەرچاوەیەك لە شاری موسڵەوە وتوویانە چەكدارانی داعش دوای چەند رۆژێك لە رفاندنی ئەو كاندیدەی پەرلەمان، رۆژی پێنجشەممە لەبەرچاوی كەسوكارەكەی و دانیشتوانی گەڕەكەكەی، سوعاد ئەحمەد خزر كاندیدی لیستی عەرەبییەی سەر بە ساڵح موتڵەگ لە شاری موسڵیان گوللەباران كردووە و تەرمەكەیان داوەتە پزیشكی دادوەری موسڵ و هەڕەشەشیان لە كەسوكارەكەی كردووە كە نابێت پرسەی بۆ دابنێن.
بەر لە ئاراستەكردنی چەند گوللـەیەك بە ئاراستەی سەری كاندیدەكە، چەكدارانی داعش كەسانی نزیك و دراوسێكانی سوعادیان بەزۆر كۆكردۆتەوە تا ئامادەبن لە رێوڕەسمی كوشتنی ئەو ژنە كاندیدە.