ئەمریكا: بنیاتنانەوەی سوپای عێراق سێ ساَلی دەوێت
نوچەنێت-مەداپرێس
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی پرۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق جەنەراڵ جێمس تێری رۆژی هەینی 20ی دیسەمبەر ووتی بنیاتنانی هێزێكی عێراقی كە ئەوەندە كاریگەر بێت خاكە داگیركراوەكان لەدەستی داعش دەربهێنێتەوە لانیكەم سێ ساڵی دیكەی دەوێت.
جێمس تێری لە كۆنگرەیەكی رۆژناموانیدا لە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كرد لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەدان سوربازی دیكەی ئەمریكی رەوانەی عێراق دەكرێنەوە بە مەبەستی راهێنانی سەربازانی عێراق لەسەر توانای جەنگان. تێری جەختی كردەوە كە یارمەتی درێژخایەنی ئەمریكاییەكان بۆ عێراق پێویستە تا توانای هێرشی یەكلاكەرەوە پەیدا بكەن و بتوانن داعش لە خاكی خۆیان وەدەرنێن.
تێری وتویەتی هێرشی چوار مانگی رابردووی فڕۆكەكانی ئەمریكا داعشی لە دۆخی هێرشەوە گۆڕیوە بۆ دۆخی بەرگری كردن، بەڵام وتویەتی لەگەڵ ئەوەشدا تا سێ ساڵی دیكە سوپای عێراق ناتوانێت هێرشی یەكلاكەرەوە بكاتە سەر داعش.
