
نوچه، نێت
له‌وه‌ته‌ی داعش دانراوه، له راگه‌یاندنی ئه‌وروپا به چه‌ندین جۆر ناوی دێت و به‌رپرسێكی ئه‌مریكی لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌یر بۆ وشه‌ی داعش ده‌كات و روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ماناكه‌ی ده‌دات.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی ده‌وڵه‌ی ئیسلامی، له راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی وشه‌ی داعش به‌كارهات. ئه‌ویش كورتكراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له عێراق و له شام. به‌هه‌مان شێوه له ئینگلیزییه‌كه‌ی ISIS به‌كاردێت ئه‌ویش كورتكراوه‌ی یه‌كه‌م پیته‌كانی ئه‌م ناوه‌یه” Islamic State in Iraq & Syria ” ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و سوریا. هه‌ره‌وه‌ها ISIL یش به‌كاردێن كه كورتكراوه‌ی Islamic State in Iraq & Levant, وشه‌ی Levant له ئینگلیزی بۆ شام به‌كاردێت. به‌ڵام ئه‌مجاره به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ده‌عس به‌كاردێنێت. ناوه‌كه‌شی روون ده‌كاته‌وه. جیمیس تیری سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌دژی داعش ده‌كرێت ئه‌و له‌قسه‌كانی وشه‌ی Daesh به‌كارده‌هێنێ‌و ده‌ڵێ” داعش ناوێكه هاوپه‌یمانانمان له كه‌نداو به‌كارده‌هێنن، له‌رووی ماناوه له وشه‌ی ده‌عسی عه‌ره‌بی نزیكه واته پانكردنه‌وه له‌ژێر پێ” به‌ر له‌و به‌رپرسه‌ش جون كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌رهه‌مان وشه‌ی به‌كارهێنا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ناوێكی سه‌یر بۆ داعش داده‌نێت
0
Share.